هەروەها داوای لە هاووڵاتیانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد بەهۆی ئاڵۆزی بارودۆخی ئەمنییەوە ئەوپەڕی وریابوونەوە بن.
هۆشداری دا کە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان و داخستنی ئاسمان و پچڕانی گەشتەکان هەیە.
هەروەها هۆشداری ئاستی چواری دەرکرد و پێداگری لەوە کردەوە کە "بە هیچ هۆیەک گەشت بۆ ئێران مەکەن" و داوای لە هاووڵاتیانی ئەمەریکی کرد دەستبەجێ وڵاتەکە بەجێبهێڵن.