ئەمڕۆ سێشەممە، لە نێوەندی زیادبوونی ململانێکان و دروستبوونی نیگەرانی لەسەر پچڕانی دابینکردنی نەوتی خاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەگوێرەی بۆرسەی جیهانیی وزە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ٠.٦٪ (واتە ٥٦ سەنت) بەرزبووەوە و گەیشتە ٩١ دۆلار و ٠٥ سەنت. هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکی (ڕۆژئاوای تەکساس) بە ڕێژەی ١٪ زیادی کرد و گەیشتە ٨٦.٥٩ دۆلار.
ئەم ڕوو لە سەرووەی نرخەکان دوای ئەوە هات کە لە خولی پێشوودا نەوتی برێنت بە ڕێژەی ٢.٧٪ و نەوتی ئەمریکی بە ڕێژەی ٢.٨٪ بەرزبوونەوەیان تۆمار کردبوو، ئەوەش بەهۆی ترس و نیگەرانی لە فراوانبوونی ئاڵۆزییەکان و کاریگەرییان لەسەر ژێرخانی وزە و هاتوچۆی کەشتییە نەوتییەکان لە ناوچەی کەنداو.

بەپێی داتاکانی دامەزراوەی "کلێر"، ژمارەی ئەو کەشتییە بارهەڵگرە دیارانەی لە گەرووی هورمزەوە دەپەڕنەوە لە کۆتایی هەفتەدا بۆ تەنیا پێنج کەشتی لە ڕۆژێکدا دابەزیوە.
ئەم پاشەکشەیە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکانی نێوەندگیری بە سەرۆکایەتیی قەتەر و عومان بۆ کردنەوەی گەرووەکە تاوەکو ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست نەهێناوە.