- مسقاڵێک عەیار 21: 965 هەزار دینار
- مسقاڵێک عەیار 18: 1,010,000 هەزار دینار
- مسقاڵێک عەیار 18: 827 هەزار دینار
- مسقاڵێک عەیار 14: 643 هەزار دینار

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان ناجێگیرە و چەند رۆژێکە روو لە بەرزبوونەوەیە، ئەو نرخەی ئەمڕۆ لەسەر بنەمای ئۆنسەیەک زێڕ بە 4591 دۆلار و 100 دۆلار بەرامبەر 154 هەزار و 500 دیناری دیاریکراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، بڕی کڕینەوەی قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی وڵاتەکەی لە چارەکی دارایی داهاتوودا دوو هێندە دەکات. ئەمەش نرخی قەواڵەکانی ئەو وڵاتەی دابەزاند و نرخی زێڕی بەرزکردەوە.

دابەزینی نرخی قەواڵەکان و دۆلار لە کاتی ئاساییدا نرخی زێڕ بەرزدەکاتەوە، بەتایبەتیش کە زێڕ بە پێچەوانەی قەواڵەکان سوودی لەسەر نییە.

جگە لەوەش، زیادبوونی بڕی دۆلار لە بازاڕەکاندا بەهۆی ئەم رێکارانەوە، یارمەتیدەر بووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ.