داوا لە هاونیشتمانیانی كوردستان و خەڵكی ئێران بە تێكڕا، هێزو لایەنە سیاسیەكان، ناوەندەكانی پارێزەری مافی ئینسان و ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان و كۆمەڵگەی جیهانی دەكەم ڕێگە لە ئیعدامی لاوانی كورد و ئێرانی و ڕێگە لە تاوانە بەردەوامەكانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندیی بگرن.
داواكارم هەوڵی خێراو كاریگەر بدرێ‌ بۆ ڕێگری لە ئیعدامی پێژمان فاتیحی، موحسین مەزڵووم،محەممەد فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و یوسف محەممەدی.
وەك دیارە ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندیی بە خەیاڵی خاوی دەتوانێ‌ بە ئیعدام و هەڕەشەو ترۆر،بەر بە شۆڕشی ڕوخانخوازیی و ئازادیخوزایی لە ئێران دا بگرێ‌، بەڵام دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆر لە ئێران دەبێ‌ بزانن هەر وەک چۆن جینایەت و تاوانكاریەكانیان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا نەیتوانی بەر بە شەپۆلی ناڕەزایەتی و خەباتی ڕوخانخوازیی بگرێ‌، بێگومان جینایەتەكانی ئەم چەند مانگ و چەند ڕۆژەی دوایی و سەپاندنی حوكمی ئیعدام بە سەر لاوانی تێكۆشەردا، ناتوانێ‌ بەر بە بڕیاڕی جەماوەریی ئازادیخواز بگرێ‌ كە ئامانجی سەرەكیان ڕوخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆر و گەیشتن بە دیموكڕاسی و ئازادییە. 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۷ ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی كۆچی خۆری