بەڕێز  کاک مەسعود بارزانی

 سڵاو و ڕێز

بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و تێکۆشەری دێرینی پارتی دیموکڕات و ڕێگای ڕزگاری کوردستان، سەرەخۆشیتان پێشکەش دەکەم و لە غەم و پەژارەتاندا بەشداری دەکەم. بێگومان کۆچی دوایی  دوکتور ڕۆژ، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان . لە خوای گەورە داواکارم دوامەنزڵی بەهەشتی بەرین بێ‌ و جەنابتان سڵامەت و تەمەن درێژ بن.

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سکرتێری گشتی

 بابەشێخ حوسەینی