بەڕێز خانەوادەی مامۆستا مەلا قادر چەلەبی

 لەگەڵ سڵاو ڕێز بە بۆنەی  کۆچی دوایی مامۆستا مەلا قادر برادۆستی، دۆستی دڵسۆزی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و سازمانی خەبات و دۆستی من، سەرەخۆشیتان پێ‌ ڕادەگەێنم و لە غەم و پەژارەتان خۆم بە شەریک دەزانم. مامۆستا مەلا قادر تێکۆشەرێکی نەتەوەیی و مامۆستاێکی ئایینی بەڕێزو خۆشەویستی خەڵکى ناوچەی سۆران و هەولێرو عەشیرەتی برادۆست و هەروەها جێگەی موتمانەو خۆشەویستی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوو. گومانی تێدا نیە کۆچی دوایی مامۆستا مەلا قادر برادۆستی خەسارەتێکی گەورە بوو  بۆ خەڵکی ناوچەی سۆران و بۆ ئێمەش خەسارەت بوو.

خودای گەورە مامۆستا مەلا قادر بە بەهەشتی بەرینی شاد بکاو سەبوری و خۆڕاگری بە خانەوادەو کەس و کارو خزمان و دۆستانمان لە عەشیرەتی برادۆست ببەخشێ‌.

سکرتێری گشتی سازمانی خه‌‌‌بات

بابەشێخ حوسەینی