هانیشتمانیانی موسڵمانی کوردستان و ئێران!

بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان، مانگی عیبادەت و نوێژو  ڕۆژو گرتن، مانگی خۆڕاگری لە بەرانبەر برسیەتی،مانگی زیاتر بوونی ڕۆحی هاوکاریی، لە خوای گەورە داواکارم یارمەتی گەلانی ئێران بدات بۆ  کۆتایی هێنان  بە دەسەڵاتی ئاخوندی. بەو هومێدەی  مەینەتی و ئازارەکانی خەڵکی کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی ئێران  کۆتایی بێ.
بەم بۆنەوە داوا لە بازرگان و دەوڵەمەندی کوردستان دەکەم هاوکاری خانەوادە هەژارەکان بکەن.
نوێژو ڕۆژوو عیبادەتی هەمووان قەبوڵ بێت.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
۲۰ ی ڕێبەندانی ۱٤۰۲ ی کۆچی خۆری