هەواڵی کۆچی دوایی کاک شەریف موردای مرۆڤێکی دیارو تێکۆشەریی، نیشتمان و گەل خۆشەویست و دل٠Žسۆزی رێبازی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، که‌‌‌سایەتی چالاک و قسە شیرین و رەفتار جوانی دێی‌ بڵەسەن و ناوچەی بانە، هەروەها باوکی شەهیدی قارەمان شەهید تالیب بڵەسەنی، بووە هۆی غەم و پەژارەم. بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەرێزی کاک شەریف وهۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و خەڵکی تێکۆشەری بڵەسەن و ناوچەی بانە پێشکەش دەکەم.


خودای گەوە سەبووری هەموومان بدات و کاک شەریفی دڵسۆز، بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.


 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران


 سکرتێری گشتی


 بابەشێخ حوسەینی