به‌‌‌رێز جه‌‌‌نابی دۆناڵد ترامپ
به‌‌‌بۆنه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵبژاردنتان به‌‌‌ سه‌‌‌رۆک کۆماری ئه‌‌‌مریکا گه‌‌‌رمترین پیرۆزبایی خۆم و ئه‌‌‌ندامانی سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران تان پێشکه‌‌‌ش ده‌‌‌که‌‌‌م.
هومێد ده‌‌‌که‌‌‌م هه‌‌‌ڵبژاردنی به‌‌‌رێزتان به‌‌‌ سه‌‌‌رۆک کۆماری ئه‌‌‌مریکا ‌ببێته‌‌‌ هۆی که‌‌‌م بوونه‌‌‌وه‌‌‌و ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانه‌‌‌کان رژیمی ئێران له‌‌‌ کاروباری ناوخۆی وولاتان و له‌‌‌ ئاکامدا کۆتایی هاتنی سه‌‌‌ره‌‌‌ڕووییه‌‌‌کانی رژیمی ئاخونده‌‌‌کان له‌‌‌ ناوخۆی ئێران و ناوچه‌‌‌ی خۆرهه‌‌‌لاتی ناوه‌‌‌راست و جیهان به‌‌‌ گشتی.جه‌‌‌نابی سه‌‌‌رۆک: به‌‌‌رێزتان ئاگادارن که‌‌‌ ماوه‌‌‌ی 38 ساڵه‌‌‌ حکومه‌‌‌تی ئاخونده‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران به‌‌‌ ته‌‌‌واوی هێزو توانای له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دانیشتوانی ئێران به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت ژنان و لاوان، جینایه‌‌‌ت په‌‌‌یره‌‌‌و ده‌‌‌کات و زیندانه‌‌‌کانی ئێران پره‌‌‌ له‌‌‌ لاوانی کورد و لاوانی ئێران و به‌‌‌ بێ‌ تاوان ئیعدام ده‌‌‌کرین. له‌‌‌ لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رپرسانی حکومه‌‌‌تی ئێران به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامی پشتیوانی دارایی و مه‌‌‌عنه‌‌‌وی ده‌‌‌سته‌‌‌و تاقمه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌کان ده‌‌‌که‌‌‌ن و له‌‌‌ به‌‌‌شێکی به‌‌‌رچاو له‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌کان له‌‌‌ وولاتانی جیهان ده‌‌‌وریان هه‌‌‌یه‌‌‌.بێگومان به‌‌‌رێزتان له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی‌ چوار ساڵ سه‌‌‌رۆک کۆماری له‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا، گه‌‌‌لێک بریارو ئه‌‌‌رکی گرینگ و پێویستتان له‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆیه‌‌‌، که‌‌‌ یه‌‌‌ک له‌‌‌و سه‌‌‌دان ئه‌‌‌رکه‌‌‌ روبه‌‌‌روو بوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر سه‌‌‌ره‌‌‌ڕوویه‌‌‌کانی رژیمی ئێران و ئه‌‌‌و مه‌‌‌ترسیانه‌‌‌ی ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر قازانج وبه‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی گه‌‌‌لانی جیهان و گه‌‌‌لی ئه‌‌‌مریکا هه‌‌‌یه‌‌‌تی. له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندیه‌‌‌داو له‌‌‌ تێکرای ئه‌‌‌رک و کاره‌‌‌کانی سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی حکومه‌‌‌تی ئه‌‌‌مریکا سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنتان ئاواتمه‌‌‌و هومێدوارم له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و پێش بردنی ئه‌‌‌مریکاو ئه‌‌‌و به‌‌‌ڵێنیانه‌‌‌ی به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئه‌‌‌مریکاتان داوه‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوبن.پێم باشه‌‌‌ پێتان رابگه‌‌‌ێنم که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران وه‌‌‌ک هێزێکی سیاسی ریشه‌‌‌یی و ره‌‌‌سه‌‌‌ن له‌‌‌ جوڵانه‌‌‌وه‌‌‌ی مافخوازانه‌‌‌ له‌‌‌ کوردستانی ئیران، که‌‌‌ بۆ ئازادی و به‌‌‌رابه‌‌‌ری و مافی نه‌‌‌ته‌‌‌ویی له‌‌‌ کوردستانی ئێران و روخانی رژیمی ئاخوندی له‌‌‌ ئێران تێ‌ ده‌‌‌کۆشی، به‌‌‌و په‌‌‌ری توانا پشتیوانی سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانتان دژ به‌‌‌ رژیمی ئێران و سه‌‌‌قامگیری ئاسایش و هێمنایه‌‌‌تی له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌و به‌‌‌ربه‌‌‌رکانێ دژ به‌‌‌ ترۆریستی جیهانی به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت رێکخراوی ترۆریستی داعش ده‌‌‌کات و له‌‌‌ ئێستاشدا پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی سازمانی خه‌‌‌بات هاوشانی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی کوردستانی عێراق له‌‌‌ دژی داعش له‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌ره‌‌‌کانی پێشه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ جه‌‌‌نگدایه‌‌‌.

 

 
له‌‌‌گه‌‌‌لَ رێز
بابه‌‌‌شێخ حوسه‌‌‌ینی
بەرێوەبەری گشتی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
10-11-2016