بەبۆنەی هاتنی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی محەمەد پێغەمبەری موسڵمانان کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و بەتایبەت موسڵمانانی ئێران و کوردستان دەکات.
دەقێ پەیامی پیرۆزبایی کاک بابەشێخ حوسێنی:
پیرۆز بێ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د (دخ)
له یادی له‌دایکبوونی پێشه‌وای مه‌زنی ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د درودی خودای لێ بێ، پیرۆزبایی گه‌رم پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی، موسلمانانی کوردستان، ئێران و تێکرای موسلمانانی جیهان ده‌که‌م.
هومێدەوارم له یادی ئه‌و پیغه‌ممه‌ره مه‌زن و دلۆڤانه‌دا گه‌لی سته‌ملێکراوی کورد و خه‌ڵکی ئێران و گه‌لانی ناوچه‌که‌و جیهان له سته‌م و بێدادی رزگاریان بێ و بەڵای حکومه‌تی دیکتاتۆری ئاخوندانی دین فرۆش و ئاژوه‌گێر، له سه‌ریان نه‌مێنێ و کۆتایی به مه‌ینه‌ت و ئازاره‌کانی خه‌ڵکی زیان لێکه‌وتووی کورد له شاری کرماشان و شاروناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری بێت.
به‌و ئاواته‌ی په‌یامی برایه‌تی و پێکه‌وه ژیان بێته بنه‌مای کۆمه‌لگه‌ی مرۆڤایه‌تی و رق و کینه‌و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی، خۆ فه‌رزکردن به یه‌کجاری نه‌مێنێ و په‌یامی پیغمه‌ممه‌ری ئیسلام که ئاشتی و به‌رابه‌ریه له ئێران و ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و جیهان په‌یره‌و بکرێ.
بابەشێخی حوسێنی
سکرتێری گشتی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
9ی خەزەڵوەری 1396

