بە بۆنەی ساڵیادی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسیح (ع) و دەسپێکی ساڵی 2016ی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی خۆم بە هەموو هاوەڵاتیانی مەسیحی ئێران و کوردستان پێش کەش دەکەم . حەزرەتی عیسا مەسیح پێغەمبەری عەداڵەت و بەرانبەری و خۆشەویستی کە رێبوارانی رێگەی رادەسپارد بەوەی کە یەکتریان خۆش بوێ‌ و بە خۆشەویستی و بەزەییەوە لەگەڵ یەک مامەڵە بکەن و بە ئاشتی و دۆستایەتی پێکەوە بژین، هێمای پاکی و هێمنی و ئۆقرەیی روحی مرۆڤەکانە.هاوەڵاتیانی مەسیحی خەباتکارانی رێگەی ئازادیلە کاتێکدا لەدایک بوونی عیسا مەسیح (ع)  و ساڵی نوێی 2016ی زایینی جێژن دەگرین کە بارودۆخی ناوچەی رۆژهەلاتی ناوین یەکجار قەیراناوییە و رژیمی سەرکووتگەری ئاخوندی لە ئێران، بەردەوامه لەسەر سیاسەتە شەرئەنگێزەکان و دەستێوەردانەکانی لە کاروباری وەلاتانی ناوچەکە  و ناردنی ترۆریسم. دەستێوەردانەکانی رژیمی ئاخوندی لە وەلاتی سوریا و ناردنی پاسداران بۆ ئەو وەڵاتە و کوشتنی خەڵکی بێگوناح، بۆتە هۆی ئەوەی کە وەڵاتی سوریا زیاتر لە قەیرانەوە بگلێ و ویرانتر بێ و هیوا بە ئاشتی ببێتە بێ هیوایی. لە ناوخۆی ئێرانیش خەڵکی ستەملێکراو لەگەڵ جۆرها سەرکووت و هەڕەشەی دەسەڵات رووبەروویە و لاوان و ئازادیخوازان بە بیانووی پووچ لەگەڵ سەرکووت و زیندان رووبەروون و  دین و مەزهەبە جیاوازەکان و بە تایبەتیش مەسیحیەکان  ستەمی چەند قاتی ئاخوندانیان لەسەرەو لەگەڵ فشاری زیاتر رووبەروون.  بارودۆخ لە کوردستانی ئێران زیاتر لە ناوچەکانی تری ئێران قەیراناوییە و خەڵکی کورد لەگەڵ جۆرها ستەمی دەسەڵاتداران رووبەروون، تەنانەت دەسەڵات بە شێوەی سیستماتیک و بەرنامەرێژی کراو سووکایەتی بە جل و بەرگ و کلتووری خەڵکی کوردستان دەکات. سەرەڕای فێڵ و هەڕەشەکان و فشارەکانی دەسەڵات لەسەر خەڵک و ئازادیخوازان و شوێنکەوتووانی دین و مەزهەبە  جیاوازەکان و بە تایبەتی مەسیحیانی ئێران، خەڵکی ئێران لەسەر خەبات دژی زۆرداری و ئاخوندەکان بەردەوامن و خوازیاری رووخانی ئەو رژیمە دواکەوتوەن. بەم بۆنەوە پیرۆزەوە داوا لە حیزب و رێکخراوە سیاسیەکان دەکەین کە بە یەکگرتوویی و هاوکاری و کاری هاوبەش رەوتی رووخانی دەسەڵاتی ئاخوندی خێرایی پێ ببەخشن. جارێکی تر ساڵی نوێی زایینی و لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆز بێ.
سازمانی  خەبات ی کوردستانی ئێران 
بەرێوەبەری گشتی 
بابەشێخ حسێنی 
26/12/2016