جێژنی پێنجی خەرمانان پیرۆزبێ‌ لە جەماوەری خۆراگری  کوردستان!

پیرۆزبێ‌ لە کەس وکاری شەهیدانی سەربەرزی سازمانی خەبات و کەس و کاری دڵسۆزیان!

پیرۆزبێ‌ لەو کەسانەی دڵیان بۆ ئازادیی و بەختەوەری گەل و رزگاری نیشتمان لێدەدا.

سازمانی خەبات چل ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی بێ‌ ووچانی بە دوور لەهەستی خۆبینی، لە گۆڕەپانی تێکۆشاندا بووە و توانیویەتی لە ئەرکی نیشتمانی و مافخوازانەی گەلی کوردو شۆرش و بەرخودان لە بەرانبەر دەسەڵاتی ستەمگەری ئاخوندەکان دەوری بەرچاوی هەبێ‌.گومان نیە ئەو کاروانە پڕ لە حەماسەیە، بە شەهادەت و خوێنی سەدان لاوی کورد و بە رەنجی رێبەری نەتەوەیی، مامۆستا سەید جەلال و تێکرای تێکۆشەرانی ریزەکانی سازمانی خەبات هاتۆتە بەرهەم.بەردەوام بوون  لەگەشە کردنی زیاتری رێبازی سازمانی خەبات، پێویستی بە هەوڵ و چالاکی زیاترو کارو تێکۆشانی بەردەوام هەیە.ئاشکرایە کە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران چ لە مەیدانی کوردایەتی و خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی و چ لە مەیدانی بەربەرەکانی رژیمی ملهوڕی ئێران جێگەی دیارەو وەک هێزێکی هەرە جیددی کوردستانیە کە پێی‌ وایە دەبێ‌ دەسەڵاتی سەرەڕۆی ئاخوندەکان لە ئیران لە ناوبچێ،‌ و هەرجۆرە ووتوێژێک لەگەڵ ئەو ڕژیمە سەرەرۆیە ڕەد دەکاتەوە.
بە پێویستی دەزانم بەم بۆنە پیرۆزەوە سڵاو بنێرم بۆ هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات و داوایان لێبکەم کە بە شێوەیەکی جیددی و شێلگیرانە لە هەوڵی خۆ ئامادەکردندا بن بۆ قۆناغی نۆێ‌ی تێکۆشان وبەرخودان، و هەروەها داوا لە دڵسۆزانی سازمان و هێزی بەرگری و پێشمەرگەکانی ناوشارو ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی رژیم دەکەم، خۆیان ئامادە بکەن بۆ قۆناغێکی نوێی‌ کاروتێکۆشان و خەباتی شۆڕگێڕانە لە بەرانبەر دەسەڵاتی داگیرکەری ئاخوندەکان.سەرکەوتنی یەکجاریی لە یەکگرتوویی و تەباییدایەو، سازمانی خەبات بە هەموو توانای خۆی لە هەوڵی هاتنە دیی تەبایی نێوان هێزو لایەنەکانی کوردستاندا و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە کوردستاندا دەبێ‌.هەر بەم بۆنە پیرۆزەوە، بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران درێژە پێدەری رێبازی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان و شۆرشی مافخوازانەی کوردستان و شۆرشی ڕەوا لە بەرانبەر رژیمی ئاخوندیدا بێ‌ و تا روخانی یەکجاریی ئەو رژیمە نگریسە لە خەبات و کۆڵنەدان دەست هەڵنەگرێ‌.
لە کۆتاییدا بە پێویستی دەزانم سەرەخۆشی و هاوغەمی خۆم بە خانەوادەی چوار چالاکی ژینگە پارێزی مەریوان، شەریف باجوەر،ئومێدحوسەینزادە،رەحمەت حەکیمی نیا و موحەممەد پەژووهی رادەگەێنم و گومانم نیە کە بەری رەنج و تێکۆشانی ئەو تێکۆشەرانەش دێتە دیی.  

سەرکەوێ‌ خەباتی مافخوازانەو ڕەوای گەلی کورد

بروخێ رژیمی ملهوڕی ئاخوندی

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

سکرتێری گشتی

بابەشێخ حوسەینی

5ی خەرمانانی 1379 کۆچی خۆری