بە بۆنەی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ سەرەخۆشی پێشکەش بە تێکرای یەزیدیەکان لە کوردستان پێشکەش دەکەین. کۆچی دوایی میرتەحسین بەگ لە هەلومەرجێکدا بوو کە یەزیدیەکان پێویستیان بە ڕێنوێنی و کاروچالاکیەکانی بەرێزیان بوو بۆ کەم کردنەوەو کۆتایی هێنانی دەردو ئازارەکانیان. کوردانی یەزیدی گەورترین و سەخت ترین ئازارو ناخۆشیان بە دەست حکومەته ستەمگەرەکان و بەم دواییەش زەربەیان لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش پێگەیشت، بوونی کەسایەتی میر تەحسین بەگ لە دوای ئەو کارەساتە زۆر پێویست بوو.
رۆحی میرتەحسین بەگ ئاسودە بێ و هومێدوارین کۆتایی بە مەینەتیەکانی یەزیدیەکان بێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی بابەشێخ حسێنی

