بەڕێزان بەرێوەبەران و کارمەندانی تۆڕی میدیایی ڕوداو!
زۆر بەداخەوە ئەمڕۆ شەممە ٢٥/٠ ٢/٢٠ ١٧، لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی شاری موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، شیفا گەردی، رۆژنامەنووسی لێهاتووی رووداو شەهید بوو، وێنەگرەکەشی یونس مستەفا بریندار بوو.شەهید بوونی ڕۆژنامەنووس و میدیاکار خاتو شیفا گەردی کارمەندی هەڵسووڕی ناوەندی راگەیاندنی ڕوداو، کۆستێکی گەورەیە بەر تۆڕی میدیایی رووداو و رۆژنامەنووسانی کوردستان کەوت.بە ناوی خۆم و سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە سەرەخۆشی گەرم لە ئێوە و خانەوادەی بەڕێزیان و تێکرای میدیاکارانی کوردستان دەکەم و هاوخەمی غەم و پەژارەتانین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ یونس مستەفا دەخوازین.

                                                                                               سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
                                                                                                            بەریوەبەریی گشتی
                                                                                                            بابەشیخ حوسەینی
                                                                                                                 25/2/2017