بەرێز، جەنابی فرانسوا ئۆلاند
 بەڕێز، حکومەتی فەرانسە
بە بۆنەی روداوە ترۆریستیەکانی شەوی هەینی13ی نوامبر لە شاری پاریس و کۆژرانی 127 کەسی بێتاوان و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە،بە ناوی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بە ئێوە و خەڵکی فەرانسە بە تێکڕ او کەس و کاری  قوربانیانی ئەو کارەساتە دڕندانە و ترۆریستیە پێشکەش دەکەین. دڵنیام کە ترۆریستان ناتوانن بە کردەوەی دڕندانەیان و کوشتنی خەڵکی بێتاوان بە ئامانجە رەش و چەپەڵەکانیان بگەن. بە توندی ئەو کردەوە ترۆریستیە مەحکووم دەکەین و پێم وایە،جینایەتی نۆێی ترۆریستانی داعش لە پاریس ئەو پەیامەی بۆ هەموومان پێ بوو کە پێویستە کۆمەڵگای جیهانی زیاتر روبەروی ترۆر بە گشتی و رێکخراوی ترۆریستی داعش بە تایبەتی ببێتەوە.

لە گەڵ سەرەخۆشی و هاوخەمی دوبارەم

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

بەرێوەبەری گشتی 

بابەشێخ حوسەینی

14ی نوامبری 2015