لە گەڵ سڵاو رێز
پێشەکی سپاستان دەکەم کە لە حاست سیاسەتی سەرکوت و چەوسانەوەی خەڵکی کوردستانی ئێران و خەڵکی ئێران کار دەکەن و نێگەرانی و ڕەخنەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانتان بە کاربەدستانی دەسەڵات لە ئێران گەیاندوە.
بۆ ئاگادری بەرێزتان ڕژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران لە ماوەی 40 ساڵ حوکمڕانیدا،بە توندترین شێوە خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێرانی سەرکوت کردوەو سەرەتایی ترین ماف و ئازادیەکانی ئەو گەلەی پێ‌ شێل کردوە.
زیندانی کردنی کچان و کوڕانی کوردستان و ئیعدامی هاونیشتمانیانی کوردستان، یەکێک لەکارە سەرەکیەکانی دەسەلاتدارانی ئێرانە.
بێگومان لە سەرانسەری ئێراندا هێزە ئەمنیەتیە سەرکوتگەرەکان، بە فەرمانی خامنەیی رێبەری رژیم و بە فەرمانی ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، سەرکوتی خەڵک بێ‌ دەسەڵات و چالاکانی مەدەنی دەکەن.
بەڕێز جەنابی سەرۆک گۆتێریس
بۆ ئاگاداری بەرێزتان، لە نارەزایەتیەکانی کۆتایی مانگی نوامبری 2019 خەڵکی ئێران، هەزاران کەس زیندانی کراون وزیاتر 600 کەس کوژران، وەتا ئێستاش هەلومەرجی ئەمنیەتی وهەڕەشە لە خەڵک و گرتنی لاوان بە شێوەێکی بەربڵاو لە شارەکانی کوردستان بە تێکڕاو شاری جوانڕۆ، کۆماشان و مەریوان و بۆکان درێژەی هەیە.
بەم نامەیە داوا لە بەرێزتان دەکەم تواناو دەسەڵاتی قانونیتان بەکاربێنن بۆ کۆتایی هێنانی سەرکوتی خەڵکی کورد و خەڵکی ئێران و هەروەها داواکارم هەوڵی جیددی بدەن بۆ فشار خستنە سەر کاربەدستانی دەسەلات لە ئێران بۆ ئەوەی گیراوەکان ئازاد بکات و کۆتایی بە سەرکوت و تۆقاندن و داخستنی ئینترتێت لە ئێران بێنن.
بە هومێدی سەرکەوتنتان و بە سپاسی دووبارەم
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
112 2019