دوشه‌ممه 14ی پوشپه‌ری 1395، به‌کرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی جارێکی دیکه، کەمپی لیبرتی یان دایه به‌ر هێرشی موشه‌کی وجینایه‌تیان له به‌رانبه‌ر رۆڵه سته‌ملێکراو و بێتاوانه‌کان به‌رێوه‌برد و زیانی زۆریان به شوێنی ژیان و حه‌وانه‌وەیان گه‌یاند.
رژیمی دواکه‌وتووی ئاخوندی به‌و جینایه‌ته نۆێیه‌ی، جارێکی دیکه به کۆمه‌ڵگای جیهانی راگه‌یاند، که سیاسه‌تی سه‌رکوت و جینایه‌ت و ترۆر و ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی وولاتان درێژه پێ‌٠Ž ده‌دا. شکی تێدا نیه که ئاخونده‌کان له سیاسه‌تی وتووێژ و نزیکی و ئیمتیازدانی هێزه جیهانیه‌کان، ئه‌و په‌یامه‌یان وەرگرتووە که ده‌توانن درێژه به جینایه‌ته‌کانیان له ناوخۆی ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێران بدەن.
کۆمه‌ڵگای جیهانی و رێکخراوه‌کانی نیوده‌وڵه‌تی و پشتیوانی مافی مرۆڤ به چ هۆیه‌ک له به‌رانبه‌ر ئه‌و گشته جینایه‌ته‌ی ئاخوندان بێ ده‌نگن و هیچ کرده‌وه‌یه‌ک بۆ رێگری له‌و جینایه‌تانه له خۆیان نیشان ناده‌ن.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران وێرای مه‌حکوم کردنی ئه‌و جینایه‌ته نوێیه‌ی ئاخوندان ، سلاو دەنێرێ بۆ تێکۆشه‌رانی خه‌باتکار له لیبرتی که وه‌ک کێو خۆڕاگری ده‌که‌ن و ناچنه ژێر باری سته‌م و داوا له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دەکات، به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر و به په‌له هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر لیبرتی مه‌حکوم بکه‌ن و هه‌روه‌ها به‌رپرسایه‌تی پاراستنی موجاهیدین له لیبرتی له ئه‌ستۆ بگرن، تا له‌وه زیاتر شاهیدی جینایه‌ت و رووداوی دڵتەزێن نه‌بین.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران
ده‌بیرخانه‌ی ناوه‌ندی
سێ شه‌ممه 15ی پوشپه‌ری 1995 کۆچی خۆری
5ی ژوئه‌نی 2016
بەرێز کاک بابه‌شێخ حوسه‌ینی به‌رێوه‌به‌ری گشتی سازمانی خه‌بات هێرشی موشه‌کی بۆ سه‌ر لیبرتی به توندی مه‌حکوم ده‌کات
- توضیحات
- By بابەشێخ حوسەینی
- بەش: سكرتێری گشتی
- بینراوە: 10

