لاوانی شۆرشگێر!
کادر و ئەندامانی رێکخراوی لاوانی خەبات!
بەڕێزان ئەمڕۆ یادی کۆچی دوایی رێبەرێکی نەتەوەیی و ئایینی دەکەینەوە کە هەر لە سەرەتای تەمەنی لاویەتی بە هەست کردن بە بەشخۆراوی نەتەوەکەی بۆ ڕزگاری و بەختەوەری گەلی کوردو دەستەبەرکرانی ئازادی تێ بکۆشێ و دەست لە ژیانی خۆش و بێ کێشە بۆ خۆی و بنەماڵەکەی هەڵگرێ و ژیانی پر لە شانازی پێشمەرگایەتی و بەربەرەکانێ لەگەڵ داگیرکەرانی خاک و نەتەوەکەی هەڵبژارد و لەو رێگایەدا هەموو ژیانی خۆی کردە قوربانی.
بەرێزان مامۆستای رێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات هەر لە سەرەتای چوونە ناو کاری سیاسی و حیزبیدا باوەرێکی تەواوی بە وزە و توانای لاوان هەبوو بە کردەوەش لە دوای دامەزراندنی سازمانی خەبات ئەو بیرۆکەی سەلماند و لاوان بە بەردەوامی دەور و نەقشی خۆیان لە بەرێوەبەری ئەرک و کارە سازمانیەکاندا پێ سپێردراوە و لاوانیش بەرپرسیارەتی دیاریان لە ئەستۆ بووە و ئەرکەکانی خۆیان بە باشی راپەراندووە و سەلماندوویانە کە کاریگەری فکر و هزری جەنابی مامۆستایان بە بەردەوامی لەسەر بووە.
مامۆستا سەیید جەلالەدین حسێنی تەنیا رێبەرێکی سیاسی نەبوو بەڵکوو بیرمەند، ئەدیب و شاعیرێکی بە توانای گەلەکەمانە کە بەرهەمەکانی سەرچاوەی بەکەڵک و گرینگن و پێویستە لاوانی ئێمە کەڵکی لێ وەر بگرن و وانەی کوردایەتی یەکگرتوویی و پیکەوە ژیانی لێ فێر بن و فکر و ئەندیشەی خۆیان بە بەهرە گرتن لە زانستی ئەدەبی وسیاسی مامۆستا بەهێزتر و کامڵتر بکەن.
هۆگرانی رێبازی جەنابی مامۆستا،
لە کاتێکدا بە دڵێکی پر لە خەم و پەژارەوە نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستای رێبەر و ئەدیبی ناوداری گەلەکەمان دەکەینەوە کە بارودۆخی رژێمی ئاخوندی ئێڕان لە هەموو کات زیاتر لە قەیرانی سیاسی و ئابووریدایە و زۆر وێ دەچێ رۆژەکانی کۆتایی تەمەنی نگریسی خۆی تێپەر بکات هەر بۆیە دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژیمە فشارەکانیان بۆ سەر خەڵک بە گشتی و لاوان بە تایبەتی زیاتر کردووە و لاوان لە هەموو لاێکەوە کەوتوونەتە بەر پەلاماری هێزەسەرکوتگەرەکان. بێگومان رژێم بەم چەشنە کردارە دژە مرۆییانەی خۆی دەیەوێت لاوان لە ئەرک و کاری سەرەکی خۆیان دوور بخاتەوە، بەلام بە خۆشیەوە لاوانی ئێمە چۆکیان بۆ داگیرکەران دانەداوە ولە ئێستادا لە هەموو کات زیاتر وشیارانە ئەرکی سەر شانی خۆیان بەڕێوەبردوەو و رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەگەنە ئەو باوەرەی کە تاکە رێگای کۆتایی هاتنی ستەم و چەوساندنەوە کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی رەشی رژێمی ئاخوندییە و تاکوو ئەو رژێمە نەڕوخی نە گەلی کورد و نە هیچ کام لە نەتەوەکانی تری ئێران بە ماف و داوا رەواکانی خۆیان ناگەن.
لە کۆتاییدا جارێکیتر ئێمە رێبوارانی رێگای پر لە شانازی جەنابی مامۆستا و قوتابیانی قوتابخانەی سازمانی خەبات بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە درێژەدەری ٠۸ەو رێبازە پر لە شانازیە بین و تاکوو رووخانی رژێمی کۆنەپەرەست و دیکتاتۆری ئاخوندی لە هەوڵ و تێکۆشان بەردەوام بین.
جارێکیتر بەرز و بەرێز بێت نۆهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلالەدین حسێنی
بروخێ رژێمی ئاخوندی ئێران
سەرکەوێ خەباتی رەوای گەلەکەمان
رێکخراوی لاوانی خەبات
دەستەی بەڕێوەبەری
پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی 9هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا
- توضیحات
- By رێکخراوی لاوان
- بەش: رێکخراوی لاوان
- بینراوە: 5

