لاوانی تێکۆشەر!
کوردستانیانی خۆڕاگر!
بە بۆنەی ١١ی بانەمەڕ، دەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی لاوان گەرمترین پیرۆزبایتان پێشکەش دەکەین و هیوادارین کە ئەم یادە ببێتە هەوێنی گەیشتن بە تەواوی مافە رەواکانی لاوان و نەتەوەکەمان.ئاشکرایە کە لاوان لە سەرتاسەری جیهان هێزی کاریگەر و هەڵسوورێنەری ئەرکە سەرەکی و سەختەکان لە وڵاتەکانیانن و بە ئامادەیی مێشکی و جەستەیی و بە خوێندن و خۆپێگەیاندن توانیویانە گۆڕانکاری بنچینەیی و پێویست لە ڕەوتی ژیان و لە کۆمەڵگەدا بهێننە مەیدان و خزمەتی بەرچاو بە مرۆڤایەتی بکەن.هەروەها لە کوردستانیشدا لاوان هیچ کات کەمییان نەنواندوە و لە تەواوی مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان لە ریزی پێشەوەی خەبات و تێکۆشان بوون و ئازایەتی و چاونەترسیان بۆ دوژمنان سەلماندوە.بەداخەوە لە کوردستاندا رژێمە داگیرکەرەکان هێزی تەواویان خستووەتە گەڕ بۆ سەرکوت و لاوازکرنی لاوی کورد و بۆ ئەوەی نەوەی داهاتووی کورد نەتوانی لە ئەنجامدانی ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەییەکان سەرکەوتووبێ‌. هەروەها لە کوردستانی ئێراندا رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی بە درێژایی ٤٠  ساڵ بە خراپترین شێوەو بەبێ لەبەرچاوگرتنی بنەماکانی مافی مرۆڤ، لاوانی کورد و دانیشتوانی کوردستان و ئێرانی چەوساندۆتەوەو بە دڕندانەترین شێوە، وەک: سێدارە، زیندان، ئەشکەنجە، دەستدرێژی جەستەیی و دەروونی، ئاڵوودەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و ...هتد. هەوڵی لەناو بردنی لاوانی کوردی داوە.خوێندن و پەروەردە و خۆپێگەیاندن پێویستی پێشکەوتن و گەشەسەندنی هەر کۆمەڵگایەکە، رژێمی ئاخوندی بەردەوام هەوڵی داوە لە بێبەش کردنی لاوانی کورد لە خوێندن و پەروەردە و سنووردارکردنی زمانی کوردی و پەرەپێدان بە نەخوێندەواری، بەڵام خۆشبەختانە لاوانی کورد بە خۆشەویستیان بۆ نیشتمان هەوڵیان داوە بۆ فێربوون و پێشەوەچوون و گەیشتن بە بەرزترین ئاستەکانی خوێندن و لە کوردستان و ئێران و تەنانەت دەرەوەی وڵاتیش لە باڵاترین پلەکانی خوێندن دەبیندرێن.سازمانی خەبات هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە باوەڕی بە توانا و خواستی لاوان بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتمان کردووە و لە سازمانی خەباتدا لاوان لە سادەترین ئەرک تا ناوەندی بڕیاردان بواریان پێ دراوەو دەوری کاریگەریان گێڕاوە.پشتگیری سازمانی خەبات بۆ دامەزراندنی رێکخراوی لاوان یەکێک لە چەندین نمونەیە لە گرینگیدان بە لاوان و تواناکانیان و دەروازەیەکی تری دەرفەت و هومێد بوو بۆ لاوانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات.رێکخراوی لاوان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بەرنامەی خزمەتکردن و پێگەیاندنی نەوەیەکی تەندرووست و خوێندەوار و بەتوانا لە لاوانی کوردستان و لاوانی ریزەکانی هەبووە. وانەی شۆڕشگێڕی و خۆڕاگری، بەرنامەی پەروەردەیی جوراوجۆر، راگەیاندنی بەهێز، پەیوەندی گرتن بە لاوانی ناوخۆی وڵات و بەهێزکردنی تەشکیلاتی رێکخراو لە ئامانجە سەرەکیەکانی رێکخراوی لاوان بووە.رێکخراوی لاوان لێنەبڕاوانە کاردەکات بۆ گەیشتن بە مافە بنچینەیی و ڕەواکانی لاوان و خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و لەم یادە بەرزوبەڕێزەدا جارێکی تر پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا بە ئامانج گەیشتنی خەباتی رزگاریخوازانەی گەل و نیشتمان لە تێکۆشان بەردەوام دەبین.
دووبارە پیرۆزبێت ١١ی بانەمەڕ ساڵیادی دەمەزراندنی رێکخراوی لاوان.
سەرکەوێت خەباتی رەوای گەلەکەمان!
بڕووخێ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی!