ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات بەشداری ئەنسیە خەزعەلی، جێگری ئیبراهیم ڕەییسی سەروک کۆماری ڕژیمی ئاخوندی لە شەست و هەشتەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پێگەی ژن پەیوەند بە بارودۆخی بنەماڵە و ژنان لە نیۆیۆرک بە توندی مەحکووم دەکات. 

لە کاتێکدا جێگری ئیبراهیم ڕەییسی بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە دەکات کە ساڵی پار (۲۰۲۳)لانی کەم ۸۶۴ بەندکراو وێڕای ۲۶ بەندکراوی ژن لەسێدارە دراون. و هەروەها یاساکان بۆ حیجازی زۆرەملێ توندتر و سەرکوتی ژنان زۆرتر لە هەمووکاتێک پەرەی سەندووە. 

کومیتەی نێونەتەوەیی دۆزینەوەی ڕاستییەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی کە پێشکەشی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، باس لەوە دەکات « سەرکوتی توندوتیژیانەی ڕایپەڕینەکان و هەڵاواردنی بنەڕەتی دژ بە ژنان، بۆتە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی و دەرخەری جینایەتەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە دژی مرۆڤایەتییە». 

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە« لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ئاخوندی هەموو شێوەکانی دەستدرێژی و تەنانەت دەستدرێژی بەکۆمەڵ، وەکوو ئامرازێک بەکاردێت، تا ددانپێدانانی ناڕاست و بە زۆر لە ژنانی بەندکراو وەرگرن. 

ئێمەرێکخراوی ئافرەتانی خەبات هەر شێوە بەشداری کاربەدەستانی ڕژیمی ئاخوندی لە کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکان مەحکووم دەکەین. 

ڕێکخراوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێران

١٣ی مارسی ٢٠٢٤