بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هایدە بەرمودە، ئەندامی دڵسۆزی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، پێمان گەیشت.
هایدە بەرمودە لە ژنانی تێکۆشەری سازمانی خەبات بوو کە بە دڵسۆزی و باوەڕەوە، بەشێک لە ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان و بەهاکانی ئازادی و ڕزگاری تەرخان کرد. کۆچی دوایی ناوبراو، بێگومان خەسارەت و زیانێکە بۆ هاوڕێیان، هاوسەنگەران و هەموو ئەوانەی بە نزیکەوە دەیانناسی.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی ئەو خوالێخۆشبووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی پێشکەش خانەوادە، کەسوکار، هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی دەکات و خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت.
لە خوای گەورە داوا دەکەین ڕۆحی پاکی شاد و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، و سەبر و ئارامییش بە خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزی ببەخشێت.



سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران