ئهندام و لایهنگره دلسۆزهکانی سازمانی خهبات!
نەورۆز وەک جێژنی نهتهوهیی و کلتورێکی دانەبڕاوی مێژووی گەلەکەمان، هەموو سالێک بە چەشنێکی بەرچاو و پڕ شکۆ بەرێوەچووە و رێز لەو بۆنە نەتەوەییە گیراوە. نهورۆز هێمای بهرخۆدان و فیداکاری و هێمایهک و هۆیهک بۆ دەربڕینی شادی و پیشاندانی روحی کوردایەتی و حەق ویستی نەتەوەکەمان.
ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو بە پەیام و ئامانج و مەبەستێکی دڵخۆشکەر و پڕ واتاوە بەرەو پیری رێورەسم و کەرنەواڵەکانی نەورۆز چوون و لەسەرانسەری شار و دیهاتەکانی کوردستان ئەو یادە بە گڕ و تینێکی جیاوازترەوە بەرێوەچوو.
ئەوەی بوو بە خاڵی جیاکەرەوەی نەورۆزی ئەمساڵ سەرخستنی پەیامی یەکێتی و برایەتی و پیشاندانی یەکبوونی ریزەکانی جوڵانەوەی گەلەکەمان بوو. ئەویش لەدوای ئەوەی 6 لایەنی سیاسی و تێکۆشەری کوردستان و یەک لەوان سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە دیاری کردنی چهند هێما بۆ نیشاندانی یەکگرتوویی وەک جامانە و هەوری داوایان لە چین و تۆێژهکانی خەڵکی کوردستان کرد کە بە شێوەیێکی بە شکۆیانە تر و بەو پەڕی یەکگرتووییەوە بەرەو پیری نەورۆز بچن.
سازمانی خەبات ی کوردستان سەرکەوتنی پەیام و ئامانجی جولانەوەی گەلەکەمان لە نەورۆزی 2717 لەسەردەستی خەڵکی کوردستان رادەگەێنێ و پیرۆزبایی لەهەموو تاکێکی ئازادیخواز و بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی گەلەکەمان دەکەین و هاوکات سپاس و پێزانین دەردەبڕین بو گەلی هەمیشە تەیار و تێکۆشەری کورد لە کوردستانی ئێران و ئومێد دەکەین ئەمساڵی نوێ، دەسپێکی قوناغێکی نوێ لە هەنگاوی هاوبەش و کاری بەرچاوتر و پێش خستنی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەییمان بێ.
سەرکەوێ خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی گەلەکەمان لە کوردستانی ئێران
بروخێ رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندانی ئێران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتهی ناوهندی
3ی خاکەلێوەی 1396

