ئەمڕۆ چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ 27ی  ژوئه‌‌‌نی 2016ی زاینیی ترۆریستانی مرۆف کوژی داعش،  ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بۆمب رێژکراویان لە ناوه‌‌‌ندی شاری قامیشلۆ لە کوردستانی ڕۆژئاوا، سوریه‌‌‌ ته‌‌‌قانده‌‌‌وه‌‌‌ و‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی جینایه‌‌‌تکارانه‌‌‌ی دیکه‌‌‌یان به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ درندانه‌‌‌کانیان زیاد کرد. به‌‌‌ پێ‌ زانیاری‌ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رییه‌‌‌کان،بەداخەوە تا ئێستا نزیک به‌‌‌ 200  کەس شەهید و بریندار هه‌‌‌یه‌‌‌.

سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران به‌‌‌ توندی ئه‌‌‌م کرده‌‌‌وه‌‌‌ جینایه‌‌‌تکارانه‌‌‌یه‌‌‌ی ترۆریستانی داعش مەحکوم ده‌‌‌کات و هه‌‌‌ر به‌‌‌ بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشی له‌‌‌ که‌‌‌س و کاری شه‌‌‌هیدان ده‌‌‌کات وهومێد ده‌‌‌کات برینداره‌‌‌کان زوو چاک ببنه‌‌‌وه‌‌‌.

هه‌‌‌ر له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندیه‌‌‌دا ئاماده‌‌‌یی خوی بۆ گه‌‌‌یاندنی هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ هاوکاریه‌‌‌ک به‌‌‌ پێ‌ی توانا بۆ دانیشتوانی قامیشلۆ ده‌‌‌رده‌‌‌بڕێ‌.

 سازمانی خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران

 ده‌‌‌بیرخانه‌‌‌ی ناوەندی

6 ی گه‌‌‌لاوێژی 1395 کۆچی خۆری 

27 ی ژوئه‌‌‌نی 2016 کۆچی خۆری