بە پێ راگەێندراوی کۆمەڵە ی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەستەیەک پێشمەرگەی کۆمەڵە لە کاتی بەرێوەبردنی ئەرکی سیاسی و تەشکیلاتی لە شاری سنە دەکەونە کەمینی هێزە بەکرێگیراوەکانی رژیمی ئاخوندی و بە داخەوە 3ی پێشمەرگەیان شەهید دەبێ.
بەو بۆنەوە بە ناوی ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هاوغەمی وپەژارەی خۆمان بە سەرکردایەتی کۆمەڵەی دۆست و خانەوادەی ئەو شەهیدانە رادەگەێنین.
رۆحی ئەو سێ شەهیدەو تێکرای شەهیدانی رێگەی سەرفرازی گەل و رێگەی ئازادی شاد بێ .
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
دەبیرخانەی ناوەندی
3ی پووشپەری 1396 کۆچی خۆری

