بە داخەوە دوکتور نەجمەددین کەریم پێشمەرگەو تێکۆشەر گەلی کورد، بە هۆی سەکتەی مێشک لە ووڵاتی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
دوکتور نەجمەددین کەریم، غەمخۆری دۆزی ڕەوای کورد بوو لە کوردستانی ئێران و بەردەوام لە بەرانبەر سیاسەت و پیلانەکانی ڕژیمی ئێران و هێزی قودسی ڕژیم لە کوردستانی عێراق و لە شاری کەرکوک هەڵوێستی دەگرت و بە تایبەت لە پاییزی ساڵی 2017 ی زایینی لەو کاتەی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی ئێران و قاسم سڵێمانی و هێزی قودس هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی کەرکوک و هەرێمی کوردستان، دوکتور نەجمەددین کەریم زیاتر کەوتە دژایەتی سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێران لە عێراق.
جارێکی دیکە بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور نەجمەددین کەریم سەرەخۆشی بە خانەوادەی و خەڵکی شاری کەرکوک و دۆستان و ناسیاوانی ڕادەگەێنین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
دەبیرخانە
1 ی نوامبری 2020 زایینی
11ی خەزەڵوەری 1399ی کۆچی خۆری
پەیامی سەرەخۆشی سازمانی خەبات بەبۆنەی کۆچی دوایی دوکتور نەجمەددین کەریم
- توضیحات
- By کومیتە ناوەندی
- بەش: کومیتەی ناوەندی
- بینراوە: 5

