پەیامی پیرۆزبایی سازمانی خەبات بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان

 

بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی گەرم بە موسڵمانانی کوردستان، ئێران و جیهان پێشکەش دەکەین. مانگی ڕەمەزان مانگی عیبادەت و خواپەرەستی، مانگی بەربەرەکانی لە بەرانبەر حەزوئارەزوەکان و خۆڕاگری لە بەرانبەر ستەم و بێدادیە.

بەو هومێدەی لە ڕەمەزاندا، هاوکات لە گەڵ عیبادەت و نۆێژو ڕۆژوو، شۆرش و بەرخودان لە پێناو هاتنە دیی ئامانجە ڕەواکانی گەلی کوردو تێکۆشانی ڕەوا لە بەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆری و ناڕەوای ئاخوندەکان بە شێوەێکی کاریگەرتر لە ڕابردوو درێژەی هەبێ‌. هەر بەم بۆنە پیرۆزەوە داوا لە دەوڵەمەندو سەرمایەداران لە کوردستان دەکەین، هاوکاری هەژاران بکەن و بە یارمەتیەکانیان، ئەرکی ئایینی و نیشتمانیان بە جێ‌ بگەێنن.

لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەمان و لە گەڵ پێداگری لە بەردەوام بوون لە شۆڕشی ڕەوا لە پێناو گەیشتن بە نیشتمانی ئازاد،و سەربەرزی و رزگاری، و ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران/کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی

٢٣ ی خاکەلێوەی ١٤٠ ٠  ی کۆچی خۆری