لە ٣٠ مانگی پوشپەڕی ١٣٨٩ی کۆچی خۆری، مامۆستا شێخ جەلال حسینی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد. کۆچی دوایی جەنابیان خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ جوڵانەوەی مافخوزانەی خەڵکی کوردستان و جوڵانەوەو خەباتی خەڵکی کوردستان لە بەرانبەر ڕژیمی حەق نەبیست و دیکتاتۆری ئاخوندەکان لە ئێرانداو هەروەها خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران.
لە مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلی کورددا، ڕێبەرو تێکۆشەری وەک مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دەگمەن و کەم وینەیە. هۆی زۆر هەن کە بیسەلمێنێ مامۆستا سەید جەلال حوسەینی خەباتکارو تێکۆشەرو ڕێبەرێکی کەم وینە بووە. هەر لە سەرەتای تەمەنی لاویەتیەوە لە پێناو خەڵکی کوردو و ڕزگاری کوردستان تێکۆشاوە.
مامۆستا شێخ جهلال وهک رێبهرێکی بهرچاوی گهلهکهمان دژی ڕژیمی پاشایهتی و دهسهڵاتی نهگریسی ئاخوندی ڕاوهستاو هیچ کات سەری بەرزی بۆ دیکتاتۆران و ستەمگەران، لە هەر پێگەو لە هەر لیباسێکدان بووبن دانەنەواندوەو هەمیشە لە بەرانبەر ستەمکاران و چەوسێنەراندا خەباتی کردوە و دڵسۆزی هەموو ئازادیخوازێک بووە، تەنانەت ئەگەر ئەو ئازادیخوازە موخالفی بیروباوەڕەکەشی بووبێ. هیچ کات ئامانجە گشتیەکانی فیدای ئامانجە شەخسیەکانی نەکردوەو لە پێناو هاتنە دیی ڕزگاری و بەختیاری گەلی کورد لە هەموو خۆشیەکی ژیانی چاوپۆشی کردوە. لە هەر کۆڕو کۆبونەوەیەکدا کە ئەگەر باسی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی بکرێ لەسەر سەداقەت و سوور بوونی لە سەر پەیمان و بەڵێنی و سوور بوونی لە تێکۆشان لە پێناو ڕزگاری گەل و نیشتمان و دەستەبەرکردنی ئازادی بۆ گەل و نیشتمانە.
لە یازدەهەمین ساڵیادی ئەو ڕێبەرە خۆنەویست و گەل خۆشەویستە داوا لە هاوباڕەوڕانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران دەکەین زیاتر لە ڕابردوو بۆ هینانە دیی ئامانجی شەهیدان و ئامانجی مامۆستا شیخ جەلال حوسەینی ڕێبەری زانا کە رزگاری و ئازادی گەلی کوردە تێبکۆشن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی
٢٩ پوشپەڕی ١٤٠ ٠ کۆچی خۆری

