هەر وەک هەمولاێک دەزانن  هەر دوو دەوڵەتی داگیرکەرو سەرەڕۆی  تورکیە و رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران  ماوەی چەندین ساڵە بە بێ گوێدانە یاسا نێونەتەوەییەکان  و رێزگرتن لە سەروەری  وڵاتانی دراوسێ ، بە مووشەک و توپباران و بۆمبارانی هەوایی  کەمپ و  شوێنی نیشتەجێی ئاوارە و پەنابەرانی  کورد، لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانیان  کردۆتە ئامانجی هێرشە هەوایی و مووشەکی و توپخانەکانیان و  سەرەڕای  پێشێلکردنی یاسای نێو نەتەوەیی، زیانێکی گیانی و ماڵی زۆریان بە دانیشتوانی  بێ دیفاعی سەرسنوورەکان گەیاندوە   ژن و منداڵ و کاسبکاری کوردیان شەهید کردون.

 لە  هێرشی  فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی دەۆڵەتی تورکیە بۆ سەر  کەمپی مەخمور لە ڕۆژی 27ی خاکەلێوە  بێجگە لە خەسارەتی ماڵی، سێ ئافرەتی پەنابەری بێ تاوان  شەهید بوون و چەند کەسیش بریندار بوون.

  سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وێڕای هاو هەخەمی بۆ بنەماڵەی ئەو شەهیدانه و هومێد بە چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان، بۆمبارانی کەمپی کوردانی ئاوارە لە مەخمور  بەتوندی شەرمەزار و ریسوا دەکا و داوا لە ناوەندە نێونەتەوەیی و رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان دەکات کە لە بەرانبەر دەست درێژی  ئەم حکومەتە سەرەڕۆ و  بێ درەربەستەکان بە ئاسایش و ئۆقرەیی ناچەکەو جیهان، هەڵوێست بگرن و لەوە زیاتر ئیجازە نەدەن مرۆڤە لێقەوماو و بێ دەرەتان و پەنابەرەکان بکەونە بەر هێرش و پەلاماری بێ بەزەیانەیان.

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، 16ی ئاپریلی