دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی یەمەن، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند؛ ئەبوو حوزەیفە ئەنساری، یەکێک لە سەرکردە دیارەکان و گوتەبێژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشدا کوژراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی یەمەن، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزە تایبەتەکانی هاوپەیمانان و بە پاڵپشتی و بەشداریی هێزی دژە تیرۆری یەمەن ئەنجامدراوە. ئامانجی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنەکە دەستگیرکردنی ئەنساری بووە، بەڵام لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەدا ناوبراو کوژراوە.
دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزە بەشداربووەکانی ئۆپەراسیۆنەکە دوای تەواوبوونی ئەرکەکەیان بە سەلامەتی ناوچەکەیان جێهێشتووە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی یان برینداربوون لە ڕیزەکانیاندا هەبێت، هەروەها جەختی کردەوە کە هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنیش لەو پڕۆسەیەدا زیانی بەرنەکەوتووە.
گوتەبێژی ڕێکخراوی داعش لە یەمەن کوژرا
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: ناوچەیی
- بینراوە: 1

