ڕۆژان ئیبراهیمی، ژنێكی گەنجی تەمەن ۲۰ ساڵ، وەرزشوان و خەڵکی سەقز، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیتلاعات ڕژیمی ئێران بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هێزەکانی ئیتلاعات دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەیی ڕۆژان ئیبراهیمی، بێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
ڕۆژان ئیبراهیمی لە ساڵانی ڕابردوودا وەک وەرزشوان لە بواری وەرزشی هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان (MMA) چالاکیی هەبووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی زانیارییەک بەردەست نییە.
دەستبەسەرکرانی ژنێكی وەرزشوان لە سەقز
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: كوردستانی
- بینراوە: 15

