لە هەندێک لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە، تیشکی ئەلیکترۆموگناتیسیی مۆبایل بۆ ماوەیەکی درێژ دەتوانێت زیان بە خانەکان بگەیێنێت و ئەگەری تووشبوون بە هەوکردن، کەمبوونەوەی کۆلاجین و پیربوون زیاد بکات.
لەبارەی هێڵی مل ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە هۆکاری سەرەکی دروستبوونی هێڵی مل بریتییە لە چوونە نێو تەمەن، جگەرەکێشان، بەرکەوتنی تیشکی خۆر و ناڕێکیی شێوەی خەوتن، بەڵام بەکارهێنانی زۆری مۆبایل و شۆڕکردنەوەی سەر، دروستبوون و قووڵبوونی ئەم هێڵانە خێراتر دەکەن ئەمەش بەهۆی تەنکیی پێستی مل و کەمیی توێژاڵی چەوری لەژێر پێستی مل.
سەبارەت بە پەیوەندیی مۆبایل بە زیپکەوە ئەو پسپۆڕە گوتی، ''مۆبایل دەتوانێت چەوری، ئارەقە، میکرۆب و پیسی لە دەست و ژینگەوە کۆبکاتەوە، کاتێک مۆبایل بەردەوام بە رووخسارەوە دەگیرێت، ئەم مادانە دەتوانن بگوازرێنەوە بۆ پێست و چەورییەخانەکانی پێست دابخەن، پاشانیش ببنە هۆی دروستبوونی زیپکە.
ئەو پسپۆڕە روونی کردەوە، گەرمای مۆبایل و ئارەقەکردنیش دەتوانێت ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ داخستنی کونیلەکانی پێست دروستبکات و زیپکە دروستببێت، بەڵام هۆکارگەلێکی دیکەش هەن کە هۆکارن بۆ ئەوە.
لە کۆتاییشدا پێشنیاز دەکات، بۆ کەمکردنەوەی ئەم کاریگەرییە، شاشەی مۆبایل بەردەوام پاک بکرێتەوە، دەست پاک بێت، مۆبایل زۆر بە رووخسارەوە نەگیرێت و لەکاتی پەیوەندییە درێژەکاندا دەنگگەورەکەری مۆبایل یان بیستۆکی گوێ بەکاربهێنرێت.
مۆبایل هۆیەکە بۆ زیپکە
- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: هەمەڕەنگ
- بینراوە: 1

