گوێز تەنها چەرەزاتێکی ئاسایی نییە، بەڵکو بەهۆی دەوڵەمەندی بە "ئۆمێگا ٣" وەک باشترین هاوڕێی مێشک و بیرەوەری ناسراوە.

 

توێژینەوە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە شێوەی گوێز کە لە مێشک دەچێت، ئاماژەیەکی سروشتییە بۆ سوودە زۆرەکانی بۆ کۆئەندامی دەمار.

 

خواردنی چەند دەنکە گوێزێک لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی باشترکردنی توانای تەرکیز و پاراستنی مێشک لە نەخۆشییەکانی وەک ئەڵزەهایمەر.

 

ئەم خۆراکە یارمەتی گەیاندنی ئۆکسجینی زیاتر بە مێشک دەدات و خانەکانی مێشک لە تێكچوون دەپارێزێت.

 

بۆ قوتابیان و ئەو کەسانەی کارەکەیان پێویستی بە بیرکردنەوەی زۆر هەیە، گوێز بژاردەیەکی نموونەییە.