خەباتمێدیا: سه‌ره‌تا سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی توانیت به‌شداری له وتووێژی ده‌زگای خه‌به‌ری خه‌باتمێدیادا بکه‌ی. یه‌که‌م پرسیارمان ئه‌وه‌یه که ئایه دۆخی ڕژیم چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و تێڕوانینتان بۆ دۆخی هەنووکەی رژیمی ئاخوندی چیە و پێتوایە چارەنوسی چی دەبێ؟
وه‌ڵام: سوپاس بۆئێوه‌ش و هه‌ربژین و سه‌رکه‌وتووبن. ڕێژیمی ئاخوندی هه‌ر له‌سه‌ره‌تایی هاتنه‌سه‌ر کاریه‌وه، وه‌ک ڕژیمێکی ناحه‌ز و نامه‌نتق و ئاژاوه‌گێڕ، له هه‌مان کات دا فێلباز و دیکتاتۆر هاته مه‌یدانی ده‌سه‌ڵاته‌وه. له ناوخۆدا, خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیووی تینووی ئازادی، هه‌ر زوو زانیان که ئه‌م ڕژیمه هه‌رگیز نابێته جێگه‌ی خێر و خۆشی بۆیان، به‌ڵکو ساڵ به‌ساڵ و سات به‌سات، نه‌هامه‌تی زیاتر به‌دوای خۆی دا دێنێ و ده‌بێته ڕژیمێک که به‌زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه و دیکتاتۆری درێژه به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌دا. له‌ده‌رەوه‌ی ئێران و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و باقی ده‌وڵه‌تانی جیهانیش به‌هه‌مان شێوه زوو ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ڕژیمه‌یان بۆ ده‌رکه‌وت.. هه‌موو دنیا له‌وه گه‌یشت که خه‌ڵکی ئێران دووباره تووشیان بۆته‌وه به ڕژیمێک که دیکتاتۆرتر و جینایه‌تکارتره له جاران و ئه‌م ڕژیمه هه‌موو بنه‌ما و پرنسیپه ئینسانی و ئه‌خلاقیه‌کان پێشێل ده‌کا و ته‌نها له‌ڕێگه‌ی زوڵم و زۆره‌وه خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران و کوردستان دا ده‌چه‌سپێنێ و ده‌بێته مایه‌ی دواکه‌وتن و هه‌ژاری و ماڵوێرانی. وه‌ختێک ماهیه‌ت و بناغه‌ی ڕژیمێک له‌سه‌ر ئه‌ساسی تیرۆر و تۆقان و دیکتاتۆری دژ به خه‌ڵکی خۆی و بۆ ده‌ستێوه‌ردان له‌کاروباری ناوخۆیی ووڵاتانی دیکه، به مه‌به‌ستی ئاژاوه نانه‌وه دامه‌زرابێ، بێگومان دۆخی له‌باشی دا نابێ و ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و لاوازبوون و ڕووخان ده‌ڕو و به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی گرفتی سیاسی و ئابووری ده‌بێته‌وه. له‌وه‌ها فه‌زایه‌ک دا، ووڵات ده‌که‌وێته ده‌ستی نه‌زان و کاربه‌ده‌ستانێک که هه‌موو هه‌وڵێکیان ته‌نها و ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌بێ و پشت له خواست و داوای خه‌ڵک ده‌که‌ن و ده‌بنه دارده‌ست و هاوبه‌شی تاوان و جینایه‌ته‌کانی ئه‌و تاقمه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان له خه‌ڵکی ئێران و کوردستان زه‌وتکردووه. له ئێستادا ده‌ره‌نجامی توڕه‌ی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له لوتکه‌دایه و ڕژیم له قەیرانی گەورە دایه. گوشاری وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که دژ به نیزامی دیکاتۆرانه و جینایه‌تکارانه‌ی ڕژیمی ئاخوندی له‌لایه‌ک و ناڕازی بوونی خه‌ڵک لە ناوخۆی ئێران و هه‌وڵ و تێکۆشانی بێوچانی به‌ره‌ی دژ به‌م ڕژیمه گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر ئەم ڕژیمە. که‌وابوو دۆخی ڕژیم به‌ره و ڕووخان ده‌ڕوا و به‌دڵنیایشه‌وه ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی هه‌ر نیزام و ده‌سه‌ڵاتێکه که لە ڕێگەی سەرکوت و سێدارە درێژە بە تەمەنی خۆی بدات. له‌دۆخی هه‌نوکه‌یی دا، ڕژیم له ئه‌نجامی شکستهێنانی له‌په‌یوه‌ندیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دا و سه‌پا‌ندنی سزای ئابووری و سیاسی زۆر به‌سه‌ریدا، هیچ جۆره چاره‌سه‌رێکی بۆ خه‌ڵکی ئێران پێ نیه، به‌ڵکو له‌ناوخۆی نیزامی ڕژیمی ئاخوندی دا که‌وتونه‌ته دژایه‌تی کردنی یه‌کدی و ئاشکراکردنی ئه‌و تاوان و جینایه‌تانه‌ی که ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی ئێران و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که ئه‌نجامیان داوه. سه‌روه‌ت و سامانی ووڵاتیان ته‌نها و ته‌نها خستۆته به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی خۆیان. ڕه‌فتاره نائینسانی و قێزێونه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕژیم، به‌تایبه‌تیش خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه ئوکرانیه‌که و درۆکردن له‌گه‌ڵ ده‌زگای ته‌ندروستی جیهانی له په‌تایی کۆڕۆنادا و شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان و لاساری کردن له‌گه‌ڵ ده‌زگای ته‌ندروستی جیهانی دا، به‌ته‌واوی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م ڕژیمه‌ی بۆ هه‌موان ئاشکرا کرد. ڕژیم له په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگی خۆیدایه و ته‌نها به هه‌وڵی ده‌زگا جینایه‌تکاره‌کانی و گروپه‌تیرۆرستیه‌کانی تاکو ئێستا ماوه‌ته‌وه.
خەباتمێدیا: بەبوونی ئەو دۆخە، بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی کورد بەرەو چ ئاقارێک دەڕوات، واتە دەچێتە قۆناغێکی تری تێکۆشان و جیاواز لە قۆناغەکانی پێشتر؟

