مامۆستایان و خوێندکارانی ڕاپه‌ڕیوی ئێران و کوردستان!
ئەندام و لایەنگران و دۆستانی سازمانی خەبات!
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن که ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠ ١ی هه‌تاوی خۆپیشاندانێکی گشتی له‌لایه‌ن هه‌موو چین و توێژه‌کانی کوردستان و ئێران، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پێشنیاری خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران و کوردستان له سه‌رجه‌م شاره‌کان به‌ڕێوه ده‌چێ. پێویسته هه‌موو لایه‌ک یه‌کگرتووانه، له‌و مانگرتنه‌دا به‌شداربن و پشییوانی له داوا و مافه‌کانی خوێندکاران و مامۆستایان بکه‌ن.
تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پشتیوانی لە بانگەوازی زانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندن و سه‌رجه‌م داوای خوێندکاران و مامۆستایان له ئێران و کوردستان ده‌کا و داوا له ئه‌ندامه تێکۆشه‌ره‌کانمان و خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان و ئێران ده‌که‌ین که هەموو لایەک بە هاوئاهەنگی و یەکدەستی بچنە سەر شەقامەکان و درێژە بە مانگرتن و ناڕەزایەتیەکان بده‌ن تا هاتنەدیی ئامانجەکانی شۆرشی ژینا درێژە بە خەبات و خۆراگری بده‌ن.
بڕوخێ دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی
مەرگ بۆ دیکتاتۆر، مەرگ بۆ خامنەیی
ژن، ژیان، ئازادی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
تەشکیلاتی ناوخۆ
15ی رەزبەری 1401
پشتیوانی تەشکیلاتی ناوخۆی سازمانی خەبات لە بانگەوازی قوتابیان و مامۆستایان بۆ مانگرتنی گشتی!
- توضیحات
- By sazmanikhabat
- بەش: بەڵگەنامە
- بینراوە: 4

