لەدوای ئەوەی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 13ی خەرمانانی 1396، هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ له ناوچه‌ی بانه، کۆڵبەرانی هەژار و زەحمەتکێشیان دایەبەر دەستڕێژی چه‌که‌کانیان که بەداخەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی حەیدەر فەرەجی 21 ساڵە و قادر بەهرامی 45 ساڵە بوونە قوربانی و گیانیان لەدەست دا.
لە دوای ئەو جینایەتەی هێزەکانی رژیم کە وەک دەگوترێ بە فەرمانی فەرمانداری رژیم لە بانە تەقە لەو کۆڵبەرانە کراوە، خەڵکی شۆرشگێڕی شاری بانە دەستیان دایە نارەزایەتی و ئیدارەی فەرمانداریان گه‌مارۆ داوه.
هه‌ر به دوای ئه‌و جینایه‌ته ناوه‌نده مه‌ده‌نیه‌کان داوایان له خەڵکی بانە کردوه به‌رده‌وام بن له ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین لە به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانەی هێزەکانی رژیم و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته داوایان کردوه رۆژی سێ شەممە 14ی خەرمانان مانگرتنی گشتی به‌رێوه‌به‌رن و داوای ئەوە بکەن فەرماندەر و ئەنجامدەری ئەو تاوانە بە سزای کردەوە قێزەونەکەیان بگەن.
سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران وێرای مەحکوم کردنی جینایه‌تی نوێی هیزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی رژیم و شه‌هید کردنی کۆڵبەران حه‌یده‌ر فه‌ره‌جی و قادر بەهرامی سه‌ره‌خۆشی به‌خانه‌واده‌و که‌س و کاری پێشکه‌ش ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها داوا لە خەڵکی شاری بانەی خۆراگر و قارەمانپەروەر دەکەین سووربن لەسەر نارەزایەتیەکەیان و پشتیوانی هەر هەنگاوێکی جەماوەری ئەو شارە دەکەین.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

