ڕژێمی ئێران  جارێکی تر پەنای بۆ هێرشی سایبێری و هەوڵی هاککردنی هەژمارە تایبەتییەکانی پێشمەرگەو ئەندامانی سازمانی خەبات دەدات. 
لە تازەترین هەوڵیاندا، هەژماری تێلێگرامی شۆڕشی حاجی ئەندامی کومیتە ناوەندی سازمانی خەبات کردووەتە ئامانج.
خەبات مێدیا ڕایدەگەیێنێ  بەکرێگیراوانی رژیم و  نەیارانی ئازادی کرد ناتوانن بە کردەوەی قێزەوەن،تێکۆشەران و  خەباتکاران بەو
جۆرە پیلانە ترسنۆکانە لە تێکۆشان بۆ وەدیھێنانی ئامانجی پیرۆز پاشگەز بکاتەوە.
 ڕژێمی ئێران لە ترسی فراوانبوونی دەنگی ناڕەزایەتییەکان،
هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هاککردن و جاسوسی ئەلیکترۆنییەوە فشار بخاتە سەر چالاکوانان و  پێشمەرگەکانی کوردستان، بەڵام وەک هەمیشە لە بەرامبەر ئیرادەی پۆڵایینی تێکۆشەران شکست دێنێت.