بەشی یەكەم

فەسڵی یەكەم

ئامانجە گشتییەكان

1-           سازامانی خەبات ی كوردستانی ئێران، تێدەكۆشێ‌ بۆ دامەزارندنی حكومەتێكی هەڵبژێردراو و دیموكراتیك و پارلەمانی لەكوردستاندا كە مافی هەموو نەتەوە و ئایین و مەزهەب و رەگەزەكان بپارێزێ.

2-           سازامانی خەبات ی كوردستانی ئێران، دەستبەركرانی مافی دیاریكردنی چارەنوسی پێ پەسەندە بۆ ئێستا، دەستەبەركرانی خودموختاری لەچوارچێوەی ئێرانێكی دیموكراتیك و پارلەمان بەرەوا دەزانێ‌ و هەوڵی بۆ دەدا.

3-           سازامانی خەبات ی كوردستانی ئێران، باوەڕی وایە كە یاسای بەڕێوەبەریی وت بەجرێك رێكبخرێ كە مافی تێكڕای ئەدیان و بیر و بۆچونەكان لەكوردستان بەبێ‌ جیاوازی لەلەبەرچاو بگیرێ‌، لەسایەی باوەڕبون بەئەسڵ و بنەماكانی دیموكراسی هەموو نەتەوە و چین و توێژەكانی دانیشتوی كوردیتان وەك یەك ماف و ئازادییەكان پارێزراوبێ‌.

4-           سازامانی خەبات ی كوردستانی ئێران، هاوكاری و تەبایی لەنێوان هێزە كوردستانییەكان وەك ئەركێكی سەرەكی خەباتكرد دەزانێ‌، هەروەها ئامادەیە بۆ پێكهێنانی هەر شێوە بەرە و هاوكاری و تەباییێك كە دەبێت هۆی روخانی رژێمی ئاخوندی و دەستەبەركرانی ماف و ئازادی دانیشتوانی كوردستان.

5-           سازامانی خەبات ی كوردستانی ئێران، هاوكاری و نزیكبوەنەوە لەهێزە سەرانسەرییە شۆڕشگێڕە ئێرانییەكانی پێ كارێكی پەسەند و بەكەڵكە، بۆ ئەوەی لەدوای روخانی رژێمی دەسەڵاتداری ئاخوندی بەهاوكاری هەمەلایەنە لەئێرانێكی ئازاد، دامەزراوەیی و پێشكەوتن و زانست و سەنعەت لەژێر دەسەڵاتی حكومەتێكی دیموكراتدا جێگیربێ و ئەو نزیكی و تەباییەش ببێتە زامنێك بۆ كۆتایی هاتنی شەڕ و نابەرامبەری و بۆ دابینكردنی ئاسایش و یەكسانی و گەیشتنی نەتەوە و ئاین و مەزهەب و چینەكان بەمافی ڕەوا و شیاوی خۆیان.

6-           سازامانی خەبات ی كوردستانی ئێران،پشتیوانی لەهەوڵو تێكۆشان و خەباتی ئایزدیخوازانەی گەلانی دیكەی ئێران دەكا بۆ گەیشتن بەمافەكانیان لەچوارچێوەی ئێرانێكی ئازاد و دیموكراتیكدا بەبێ‌ دەستێوەردانی دەرەكی.

7-           سازامانی خەبات ی كوردستانی ئێران، پشتیوانی جیهانی و ناوەندەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوە بەشەردۆستەكان لەماف و ئازادییەكان بۆ خەڵكی كوردستان بەكارێكی شیاو و پێوست دەزانێ‌ و لەو پێوەندەشدا ئامادەیە هاوكاری پێویست لەگەڵ تێكڕای رێكخراو و ناوەندە جیهانییەكان بكا.

8-           سازامانی خەبات ی كوردستانی ئێران، رەگەزپەرستی و جیاوازی رەگەزایەتی و ئاینیی و مەزهەبی مەحكوم دەكا و بەدور لەبنەماكانی مافی مرۆڤی دەزانێ‌.

9-           سازامانی خەبات ی كوردستانی ئێران، پێی وایە منداڵان نەوەی داهاتوی گەل و نیشتیمانن، هەربۆیە بۆ پرشنگداركردنی داهاتوی كۆمەڵگا پێویستییەكانی بۆ دابینبكرێ و نابێ‌ رێگە بدرێ‌ كە منداڵ ببێتە ئامڕازێك بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان لەخانەوادەدا و ەبێ‌ بەدوور بگیردرێت لەكاری قورس كە لەتوانایدا نەبێ‌ و رێگە نەدرێ‌ لەژێر هیچ ناوێكدا لەگەڵ منداڵ توندوتیژی بەكاربهێندرێ.

10-         ئافرەتان لەئێران و كوردستان بەبەردەوامی مافیان بەهۆی هێندێك كلتور و دابونەریتی دواكەوتوی ناو كۆمەڵگا و دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆر بەبەردەوامی پێشێل دەكرێ‌ و دەچەوسێنەوە، بۆیە سازمانی خەبات و دەسەڵاتی داهاتوی كوردستان یەكێك لەئەركە گرینگەكانیان هاوكاری و پشتیوانی ئافرەتانە بۆ رزگاربونیان لەدەست ستەم و چەوستانەوە و دەبێ‌ ئافرەتان بەگەرمی لەهەوڵی گەشیتنیان بەئازادی و مافی بەرامبەر لەگەڵ پیاودابن و زانست و خوێندن بكەنە بەردی یناغەی كار و ژیانیان تا بتوانن بەلوتكەی رزگاری و بەرابەری بگەن.

11-         سازامانی خەبات ی كوردستانی ئێران پێی وایە لاوان بزوێنەری جوڵە و پێشكەوتنی كۆمەڵگان، هەر بۆیە دەبێ‌ یەكێك لەئەركەكانی سازمانی خەبات و حكومەتی كوردستان گرینگیدان بەو توێژە بێت كە لەلایەن رێمە داگیركەرەكانی زاڵ بەسەر چارەنوسی كورد و كوردستاندا بەردەوام مافیان پێشێلكراوە.

12-         سازامانی خەبات پاراستنی ژینگە بەپێویستی دەزانێ‌ و لەو باوەڕەدایە حكومەتی داهاتوی كوردستان دەبێ‌ پەرە بەپاراستنی ژینگە بدا و وەك پێویستییەكی ژیان بۆ كۆمەڵگایەكی تەندروست بینرخێنێ‌.

13-         سازامانی خەبات باوەڕی بەئازادی چاپەمەنی و ڕاگەیاندن و بڵاوكردنەوە هەیە و پشتیوانی سەندیكا و دامەزراوە مەدەنییەكان دەكا لەچوارچێوەی قانونەكانی ئازادی چاپەمەنی و ڕادەبڕین و پێی وایە نابێ‌ هیچ كەس لەسەر ڕەخنە و گازندە لێكۆڵبنەوەی لەگەڵ بكرێ‌، مەگەر حورمەتی كەسەكان یان ناوەند و لایەنەكان بشكێنێ‌.

14-         گەلی كورد گەلێكی ئاشتیخوازە و سازامانی خەبات باوەڕی وایە ئازادی و مافە نەتەوەییەكانی كورد بەبێ‌ هەر جۆرە توندوتیژییەك و لەڕێگەی وتوێژ و دانیشتنەوە چارەسەر بكرێ‌، بەڵام رژێمی ویلایەتی فەقیە لەبەرامبەر داوا رەواكانی گەلی كورددا رێگەی شەڕ و سەركوتی گرتەبەر و گەلی كوردی ناچاركردوە بۆ دیغاع لەخۆی دەست بداتە خەبات و بەربەرەكانێ‌، هەر بۆیە سازامانی خەبات باوەڕی وایە دەسەڵاتی فەقیە، دەسەڵاتێكی نامەشروعە و سەركوت و چەوساندنەوەی كردۆتە بەردی بناغەی كارەكانی و پێیوایە وتوێژ لەگەڵ دەسەڵاتی ئاخوندی جگە لەزیان بۆ جوڵانەوەی ئازادیخوازی گەلی كورد كەڵكی نییە و وتوێژ لەگەڵ ئەو رژێمە رەد دەكاتەوە، هەروەها لەگەڵ خەباتی سیاسی، مەدەنی و تەشكیلاتی، خەباتی چەكداری بەپاڵپشتی جوڵانەوەی گەلەكەمان دەزانێ‌.

15-         سنوری و نوچەكانی كوردستان بەپێی بەڵگە مێژوییەكان دەبێ‌ دیاری بكرێ‌ و هەر شارە و ناوچەیەێك پرس و كێشەی خاوەنداری لەسەرە، دەبێ‌ ڕاپرسی گشتی لەجەماوەری ئەو شار و ناوچەیە چارەنوسی دیارببكرێ‌ كە سەر بەكوردستانە یان نا.

 

فەسڵی دووەم

بەڕێوەبردن و شێوەی كاروباری دەوڵەت

1-           كاروباری پێوەند بەسیاسەتی دەرەوە و ئەرتەش و هێزی پارێزگاری لەسنورەكانی و سیستمی پوڵی و دامەزارندنی گەڵاڵە و پڕۆژەی درێژماوە بەدەست دەسەڵاتی ناوەندییە، لەهەر كام لەو گەڵاڵە و پڕۆژانەدا كە راستەوخۆ پێوەندی بەگەلی كوردەوە بێ دەبێ‌ رازی رازیبونی پارلەمانی كوردستان وەرگیرێ‌ یان لەڕاپرسی گشتیدا جەماوەر دەنگ بەبون یان نەبونی بدا.

2-           كاروباری بەڕێوەبردنی كوردستان وەك قانون دانان و دادوەری و شێوەی خوێندن و بارهێنان و كاروباری فەرهەنگی و پاراستنی شوێنەوارە مێژوییەكان لەئەستۆی حكومەتی كوردستانە.

3-           ئەمنییەت و ئاسایشی كوردستان لەئەستۆی پۆلیس و پێشمەرگەی كوردستانە و پاراستنی سنورە گشتییەكان بەهێزی سەربازییە و لەژێر دەسەڵاتی ناوەندا دەبێ‌.

4-           هاتن و ڕاگواستنی هێزە سەربازییەكانی حكومەتی ناوەندی (مەركەزی) لەكوردستاندا دەبێ‌ بەئاگاداری و لەژێر چاودێری حكومەتی كوردستان و بەڕەزامەندی پاڕلەمانی كوردستان بێ‌.

5-           پاڕلەمانی كوردستان كە لەلایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێردرێ‌ و نوێنەری هەموو چین و باوەڕەكانی تێدایە و بەرزترین ئۆرگانی قانون دانانی كوردستانە و بەرپرسە لەدیاریكردنی حكومەت و چاوەدێری و لێپرسینەوەی، ناوەند بۆی نییە دەست لەكاروباری ناوخۆی كوردستان وەربدا، چ لەدیاریكردنی بەرپرس و بەڕێوەبەردا و چ لەپێوەند بەئیدارەكردندا، دەبێ‌ حكومەتی ناوەندی رێز بۆ بڕیاری جەماوەر و پارلەمانی كوردستان دابنێ‌.

6-           ئەونەی تەمەنیان گەیشتوەتە 18 ساڵ مافی دەنگدانیان هەیە و لە25 ساڵییەوە مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارییەتی و چۆن بۆ پارلەمان هەیە و دەبێ‌ كەسانی پاڵێوراو شارەزا، خوێندەوار، دروستكار و خزمەتكاری گەلبن.

7-           كەماسییە نەتەوەییەكان لەچوارچێوەی كوردستاندا مافی بەشدارییان لەبەڕێوەبردنی وەڵات و بونی ئەندام لەپەلەمانی كوردستاندا هەیە و دەبێ‌ حكومەتی كوردستان بەچاوی رێز لەكەماسییە نەتەوەیی و مەزهەبییەكان بڕوانێ‌ و مافەكانیان بەڕەسمی بناسێ‌.

8-           ژن و پیاو لەیاسای هەڵبژاردن و خۆپاڵاوتن بۆ پاڕلەمان و بەڕێوەبەری حكومەت یەكسانن و جیاوازییان نییە.

9-           زمانی رەسمی حكومەتی كوردستان لەهەمو ئیدارە و ئۆرگانەكانی دەوڵەتیدا كوردییە، زمانی فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی لەمەدرەسە و ناوەندەكانی خوێندندا بخوێندرێ‌ و گرینگی بەزمانی كەمەنەتەوەكان بدرێ‌.

10-         دانیشتوانی كوردستان لەدیاریكردنی شوێنی ژیان سەربەستن و لەهەڵبژاردنی كار و ئەركی رۆژانەیان ئازادن بەمەرجێك زیان بەمەسڵەحەت و قازانجە نەتەوەییەكان نەگەیێنێ‌.

فەسڵی سێیەم

ئامانجە ئابورییەكان

1-           ئێران لەبارەی ئابورییەوە، دوورە لەو بەرنامە ئابورییەی كە لەوڵاتانی گەسەندوی جیهاندا هەیە و پەیڕەو دەكرێ‌، وڵاتی ئێران لەپێوەند بەسامانە سروشتییەكانی وەك نەوت، گاز، ئاو وكانگا ژێرزەوییەكانی دیكە دەوڵەمەندە، بەڵام ئەو سامانە وەك پێویست و بەشێوەی زانستی كەڵكیان لێ‌ وەرنەگیراوە و ئەوەندەی كەڵكیان لێ‌ وەردەگیرێ‌ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ریمی ئاخوندییەوە لەدزی و كڕینی چەك و تەقەمەنی و بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی و قەدەغەكراو و بۆ پشتیوانی لەترۆریزم و ئاژاوەگێڕی لەوڵاتانی دیكە بەفیڕۆدەچێ‌، دەوڵەتی هەڵبژێردراو لەئێران دەبێ‌ داهاتی نەوت و گاز و باقی سەرچاوە سروشتییەكان بۆ خزمەتی جەماوەر بەكاربێنێ‌ و دامەزراوە و كارخانەی جۆراوجۆری پیشەسازی لەسەرانسەری ئێراندا و بەبێ‌ جیاوازی دامەزرێنێ‌.

2-           زەوی و پانتاییەكان بەجوتیاران دەدرێ‌ و دەوڵەت لەسەریەتی یارمەتی و هاوكاری جوتیاران بكا، سەرچاوە سورشتییەكانی وەك: ئاو، لەوەڕگە، لێڕەوار و هەوارگەكان سامانی گشتیین و دەبێ‌ سودیان بۆ تێكڕای جەماوەر بێ‌ و هیچ دەستە و لایەنێك مافی نییە بەبیانوی خاوەندارییەتی دەستیان بەسەردا بگرێ‌.

3-           زۆربەری جەماوەری كوردستان لەهەژاریدا دەژین، ئەركیحكومەتی كوردستانە كە هەوڵ بۆ باشكردنی ژیانی جەماروەی كوردستان بدات، دەبێ‌ حكومەتی ناوەندیش لەو پێوەندییەدا بودجە و پوڵی پێویست بۆ قەرەبوكردنەوەی زەرەر و زیانەكان و لاچونی هەژاری و برسییەتی لەكوردستان تەرخان بكا، هەروەها حكومەتی كوردستان هاوكاری سەرمایەداران بكات تا بتوانن بەئاسانی دامەزراوەی ئابوری و پیشەسازی لەكوردستان دامەزرێنن و رێگە خۆش بكات بۆ هاتنی سەرمایەدارانی خارجی، بۆ ئەوەی ئابوری كوردستان گەشە بكا، تا لەم رێگەوە دەرفەت و هەلی كاری زیاتر بۆ دانیشتیوانی كوردستان فەراهەم بێت.

4-           حكومەتی كوردستان بۆ گەشەپێدانی كشتوكاڵ پێویستە بەهەموو شێوەیێك یارمەتی جوتیاران بدا و قەرزیان بداتێ‌ تا ئامێری كشتوكاڵی پێ دابین بكەن، هەروەها حكومەت دەبێ‌ بەرهەمەكانی جوتیاران بەنرخی باش بكڕێتەوە و ئەندازیار و شارەزا و پسپۆڕی كەشاوەرزی و ئاژەڵداری بەخۆڕایی بەخۆڕایی بۆ چاوەدێری كشتوكاڵ و باغەكان و ئاژەڵەكان راسپێرێ‌ و دەبێ‌ جوتیاران و باغداران و ئاژەڵداران باربێنێ‌ بۆ ئەوەی بەشێوە زانستییەكان كاری كشتوكاڵ و باغەوانی و ئاژەڵداری بكەن، دەرمان ڕشتن و كوتان و چارەسەكردنی نەخۆشییەكانیش لەئەستۆی حكومەتی كوردستانە و هەروەها لەوشكەساڵیدا هاوكاری ئاژەڵداران بكرێ‌ و لەوەڕ بۆ ئاژەڵەكان بەنرخی كەم لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە دابینبكرێ‌.

فەسڵی چوارەم

ئامانجە فەرهەنگی و پەروەردەییەكان

1-           پێویستە حكومەتی كوردستان بۆ زیندوڕاگرتن و نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارە مێژویی و فەرهەنگییەكان و بەرزكردنەوەی هوشیاری و زانیاری لەكوردستان هەنگاوی كاریگەر هەڵگرێ‌ و هاوكاری و یارمەتی پێویست بۆ نوسەران و هونەرمەندان تەرخان بكرێ‌ و ناوەندی جیاجیایان بۆ دامەزرێندرێ‌ و گرنگی بدات بەكتێب و نوسراوەكان و رۆژنامەنوسان و بەرهەمەكانیان، دابینكردنی ئازادی راگەیاندن و رۆژنامەوانی ئەركێكی گرینگی حكومەتی كوردستانە و دەبێ‌ بەرهەمی هونەرمەندان بەهێند بگرێ‌ و هەوڵ بدرێ‌ سینەما و شانۆ گەشە بستێنێ‌ و یارمەتی بەرهەمهێنانی سینەمایی و تەلەفزیۆنی بدرێ‌ تا سەربەستانە و بێ‌ كەموكوڕی ئەركەكانیان كە بۆ خزمەتی فەرهەنگی نەتەوەییە بەرەو پێش بەرن.

2-           خوێندنی سەرەتایی ئیجبارییە و حكومەتی كوردستان دەبێ‌ هاوكاری خوێندكاران بكا تا كۆتاییهاتنی خوێندنی دواناوەندی (دەبیرستان) و قەرزبدات بەخوێندكارانی زانستگاكان و پەیمانگاكان و هەروەها ئەو گەورە ساڵانەی ئارەزوی خوێندنیان هەیە هاوكاری بكرێن.

3-           پێویستە دانیشگا و ناوەندەكانی زانستی و خوێندن لەكوردستان گرینگییان پێبدرێ‌ و ئوستادانی دانشگا و مامۆستایانی مەدرەسەكان موچەی شیاو و مانگانەی تەواویان بدرێتێ‌ و رێگە نەدرێ‌ لەمەدرەسەكان و زانستگاكان بێڕێزی بەمامۆستا و قوتابیان بكرێ‌، هەروەها حكومەت هاوكاری خوێندكارانی كورد بكات كە لەدەرەوەی كوردستان دەژین بۆ فێربونی زمانی كوردی، دانشگا و مەدرەسەكان زانستی سەردەمییانەیان تێدابخوێندرێ و تێكڕای كەلوپەل و پێداویستییەكانیان بۆ خوێندن وەك، كتێبخانە، كامپیوتێر، ژووری تاقیكردنەوە، ژوری میكانیكی و پیشەساسزی تێدا دامەزرێندرێ‌ و حكومەتی كوردستان یارمەتی خوێندكاران بدات بۆ خوێندن لەدەرەوەی وەڵات.

4-           پێویستە حكومەتی كوردستان هاوكاری مامۆستایانی ئاینی ئیسلام و پەیڕەوانی هەموو ئاینەكان بكا و ناوەند و دەستگای پێوەندیدار یارمەتی و چاودێری مەدرەسە و ناوەندە دینییەكان بكا و رێز بۆ ناوەندەكان و شوێنە پیرۆزەكانی ئاین و مەزهەبە جۆراوجۆرەكان دانی َ و حكومەت چاودێری و هاوكارییان بكا.

فەسڵی پێنجەم

كاروباری تەندروستی و كۆمەڵایەتی

1-           حكومەتی كوردستان لەدامەزارندنی نەخۆشخانە و دەرمانگا لەشار و دێهاتەكانی كوردستان بەرپرسە و دەبێ‌ تاكەكانی كوردستان بیمەی دەرمانی و بكرێن و تیماركردن و پێڕاگەیشتن بەنەخۆش بەنرخێكی زۆر كەم و بۆ منداڵان و خانەوادەی شەهیدانی كوردستانی و كەمئەندامان بەخۆڕایی بێ‌.

2-           سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران باوەڕی وایە كە لەكۆن تا ئێستا بەهۆی باری نالەباری ژیان و هەروەها شێوەی خراپی بارهاتنی كۆمەڵایەتی و دابونەریتە نالەبارەكان، زوڵم و زۆری لەرادەبەدەر لەمنداڵان و لاوانكراوە، هەر بۆیە دەبێ‌ بۆ پاراستن و دەستەبەركرانی ماف و ئازادییەكان و خۆشكوزەرانی منداڵان و لاوان هەوڵی كاریگەر و جددی بدرێ‌ و رێگە نەدرێ‌ هیچ كەس و هیچ دەستەیێك منداڵان و لاوان بچەوسێننەوە و بەقازانجی خۆیان و بەزیانی منداڵان كەڵكیان لێ‌ وەرگرن، پێویستە منداڵان لەباری خوێندن و بارهێنانی سەردەمیانە هەلی لەباریان بۆ دابین بكرێ‌ و بتوانن وەك نەوەی داهاتوی كۆمەڵ خزمەتی گەورە بەگەل و نیشتیمان بكەن.

3-           سازمانی خەبات باوەڕی وایە كە حكومەتی كوردستان بۆ ریەكێشكردنی نەخۆشی ئیعتباد و ئیدز و سەرجەم دیاردە نەشیاوەكان لەكۆمەڵگای كوردستان زۆر بەجیددی هەوڵ بدات.

4-           سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران باوەڕی وایە كە لەسیستمی تەندروستی و كۆمەڵایەتی حكومەتی كوردستاندا ئافرەتی دوو گیان لەسەرەتای دوو گیانییەوە تا كاتی منداڵبونی دەبێ‌ لەهەموو ناوەندە تەندروستی و دەرمانییەكاندا بەخۆڕایی چاودێری بكرێ‌ و دوای بەسەرچونی دەورەی دوو گیانی بۆ ماوەی 4 مانگ بێبەرامبەر هاوكاری دارایی بدرێتێ‌ جا چ ئەوانەی كاردەكەن و چ ئەوانەی بێكارن.

5-           بۆ بوژاندنەوەی بژێوی هەژارانی كوردستان ساڵانە بودجیێك لەلایەن حكومەتی كوردستانەوە دیاری بكرێ‌ و بەچاودێری بەشی دارایی پارلمان بەسەریاندا دابەشبكرێ‌.

6-           جادە و رێگەوبان لەكوردستان خراپە، حكومەتی كوردستان دەبێ‌ بۆ دروستكردنی جادە و رێگەوبان بەشێوەی سەردەمیانە هەنگاوی پێویست و بەپەلە هەڵگرێ‌ و بودجە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكرێ‌.

فەسڵی شەشەم

سیاسەتی دەرەوە

1-           حكومەتی ناوەندی لەئێران دەبێ‌ لەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان سیاسەتی دروست و ئوسوڵی و بێلایەنانەی هەبێ‌، هەوڵ بۆ ئاشتی جیهانی بدا و سەربەستی سیاسی و ئابوری و فەرهەنگی و نیزامی بپارێزێ‌، پەیڕەوی سیاسەتی رێزگرتنی بەرامبەربێ‌ و قازانجە نەتەوەییەكان لەبەرچاو بگرێ‌.

2-           حكومەتی ناوەندی دەبێ‌ دەست لەكاروباری وەڵاتان وەرنەدات و خۆی لەكێشە ناوچەیی و جیهانییەكان دوور راگرێ‌ و پەنای مرۆڤە سیاسی و لێقەوماوەكان بدات، پشتگیری خەباتی سیاسی و ئازادیخوازانەی كورد و نەتەوەكانی دیكە بكا، ئەگەر حكومەتی ناوەندی پێبەند نەبو، نوێنەرانی خەڵك كێشەكە بەگەڵاڵەیێك بداتە پارڵەمان.

3-           حكومەتی كوردستان ماف و ئەركی خۆیەتی كە یارمەتی خوشك و براكانی كورد لەپارچەكانی دیكەی كوردستان بدا و پەنای سیاسییان لەئێران و كوردستان بۆ دەستەبەركا و بەپێی توانا و بەێ‌ دەست تێوەردان بۆ رزگارییان لەدەست ستەم و چەوساندنەوە هاوكارییان بكا.

4-           دیپلۆماتە كوردەكان لەسەفارەت و ناوەندەكانی دیپلۆماسی ئێران لەوەڵاتانی جیهان و نەتەوەیەكگرتووەكان وەك نوێنەر بەشداربن و دەبێ‌ لەهەلومەرجی سیاسیەتی دەرەوەیشدا حكومەتی كوردستان ئاگار و خاوەن هەڵوێست و را و بۆچونی خۆی بێ.

بەشی سێیەم

پەیڕەوی ناوخۆ

بەندی یەكەم

1-           ناو و پێناسە

ناو: سازمانی خەبات ی كوردستان ئێران كورتكراوەكەی: سازمانی خەبات / خەبات

ناوی سازمانی خەبات لەئاستی نێونەتەوەییدا: Khabat Organization Of Iranian Kurdistan

2-           ئاڕمی سازمانی خەبات پێكهاتوە لەدوو بازنەی دراخراو، بازنەی یەكەم رەنگی سورە، بازنەی دوەمیش كە بچوكترە بەرەنگی سەوز نەخشێندراوە، لەنێوان هەردو بازنەكەدا مەودایەك هەیە كە رەنگی سپییە و ناوی سازمانی خەبات بەكوردی و ئینگلیزی بەڕەنگی زەردی مەیلە و زێڕی (ئاڵتونی) نوسراوە.

لەنێو بازنەی سەوزیشدا چوار شاخ بەڕەنگی سەوز و قاوەیی لەبەشی خوارەوەی بازنەكە و تا ناوەڕاستی بازنەكە هەیە، لەپشتی ئەو چیایانە تیشكی خۆری گەورە هەیە، لەنێوەڕاستی لێڕەواری ئەو چوار شاخەدا ساڵی 1359 بەڕەنگی سپی نوسراوە كە ئاماژە بەساڵی دامەزراندنی سازمانی خەبات.

لەنێوەڕاستی بەشی ڕاستی شاخەكان گوڵە زەیتونێك نەخشێندراوە، لەهەمان قەبارەی گوڵ زەیتونەكە لەكۆتایی بەشی چەپی شاخەكان تا ناوەڕاستی بازنەی سەوز بەدیوی ناوەوە چەرخێك بەنیشانەی پیشەسازی كە لەشەش دەندە پێكهاتوە.

3-           سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران هێزێكی نەتەوەیی و نیشتیمانیە، لەسەر باوەڕ بەماف و ئازادی هاونیشتمانانی كوردستان درێژە بەتێكۆشان دەدات.

4-           سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بۆ رزگاری كورد و دەستەبەركرانی ئازادی و روخانی رژیمی ویلایەتی فەقیە و دامەزراندنی حكومەتێكی هەڵبژێردراو و دیموكراتیك لەئێران و دەستەبەركرانی مافە رەواكانی هاونیشتیمانانی كوردستان تێدەكۆشێ‌.

5-           دانیشتوانی كوردستان بەو مەرجانەی لەبەندی دووهەمدا باسیان دەكرێ‌ دەتوانن لەسازمان ببن بەئەندام.

بەندی دووەم

مەرجی ئەندامبون

1 -2 تێكڕای هاونیشتیمانیانی كوردستان و هەر كوردێكی دانیشتوی ئێران دەتوانی َ ببێتە ئەندام لەسازمانی خەبات دا، ئەندامبون لەهێزی پێشمەرگە نابێ‌ لە18 ساڵ كەمتر بێ‌.

2 -2 باوەڕی بەبەرنامە و پەڕەوی ناوخۆیی سازمان هەبێ‌.

3 -2 تێكۆشان و چالاكی لەیەكێك لەشانەكانی سازمانی خەبات دا بوبێ‌ یان پێوەندی بەیەكێك لەبنكەكانی سازمانەوە هەبێ‌، ئەوانەی شیاوی ئەندامەتین كاتێك دەتوانن بەئەندام وەربگیرێن كە لەلایەن شانە یان ئەندامێكی لەمێژینەی سازمانەوە یناسێنرێن.

4 -2 دەست و دڵ پاك و شۆڕشگێڕبێ‌ و پێوەندی بەدوژمنانی گەلی كوردەوە نەبێ‌ و دژایەتی هیچ ئاین و باوەڕێك نەكا و لەپێناو قازانج و بەرژەوەندی نەتەوەیی و ماف و ئازادی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ێبكۆشێ‌.

5 -2 خائین بەگەل و جاسوس و بەدناو و رەگەزپەرست ناتوانن ببنە ئەندام لەسازمانی خەبات دا.

 

یەندی سێیەم

ئەركەكانی ئەندام

1/3 بەپێی پەیڕەوی سازمان تێبكۆشێ‌.

2/3 نهێنی پارزێ بێ‌ لەهەر هەلومەرجێكدا.

3/3 سیاسەتی سازمان پەرەپێبدا و بیباتە ناو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و ئێران و جیهان.

4/3 هەوڵبدا پلە زانیاری خۆی و هەڤاڵ و هاوباروەڕانی بەرەو سەر بەرێ‌ و بۆ بردنە سەری رادەی هۆشیاری سیاسی هاونیشتیمانیانی تێبكۆشێ‌.

5/3 راپۆرتی كاری خۆی بداتەەوە بەئۆرگانی سەرەوەتر.

6/3 هەر جۆرە ناوچەگەرایی و فراكسیون و دەستەبەندی لەڕێزەكانی سازمان دا بەخەیانەت بەگەلی كورد و سازمانی خەبات بزانێ‌.

7/3 هەوڵ بدا دۆست و كەسانی چالاك بهێنێتە ڕیزەكانی سازمانی خەباتەوە و بەسیاسەت و بەرنامەكانی سازمان ئاشنایان بكا.

 

بەندی چوارەم

مافەكانی ئەندام

1/4 ئەندام مافی زەردان و داوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر هەڵوێست و پرسە جیاوازەكان هەیە و مافی ڕەخنەگرتنی لەبەرامبەر هەمو بەرپرس و ئۆرگانێكدا هەیە لەروبەڕو حزوری.

2/4 هەمو ئەندامێك دوای یەك ساڵ ئەندامێتی لەسازمان دا دەتوانێ‌ لەهەڵبژاردنەكاندا و لەدەنگداندا بەشداربێ‌.

3/4 دەبێ‌ بۆ لێپرسینەوە لەسەرپێچی هەر ئەندامێك دوای كۆبونەوەی ئۆرگانی پەیوەندیدار بانگ بكرێ‌ و قسەی لەگەڵ بكرێ‌ وێڕای گوێگرتن لەداواكانی ئەندامەكەی بەئۆرگانی باڵاتر ڕابگەیێندرێ‌.

4/4 ئەندامی چالاك و دڵسۆز و خاوەن ئەزمون دەبێ‌ رێز لەكەسایەتیو كار و چالاكی و ماندوبونەكانی بگیردرێ‌ و لەبەڕێوەبردنی كاروبار و بڕیارداندا راوێژی پێبكرێ‌ و ڕا و بۆچونەكانی لەبەرچاو بەهێند بگیردرێ‌ و تەشیوك بكرێ‌.

بەندی پێنجەم

سزادانی ئەندام لەبێ‌ نەزمیدا

1/5 سەركۆنەكردن و لێپرسینەوە لەهەڵەكان.

2/5 هەڵپەساردن و دورخستنەوە بۆ ماوەێك كە لە3 مانگ كەمتر نەبێ‌.

3/5 وەرگتنەوەی بەرپرسیارییەتی.

4/5 ئەگەر ئەو خاڵانەی سەرەوە كاریگەرنەبو، وەرگرتنەوەی مافی ئەندامەتی.

 

یەندی شەشەم

كادر

كادر ئەو ئەندامە دڵسۆز و كارا و چالاكەیە كە خاوەن كەسایەتی فكری و دەربڕینە و لەبیركردنەوە و تێكۆشاندا توانای وردبینی و دوربینی و نوێگەرایی هەیە، لەئەرك و كارە تەشكیلاتییەكانیدا دڵسۆزانە بۆ پێشخستنی سیاسەتی سازمانی خەبات و جێبەجێكردنی بەرنامەكانی لەهەر شەرایەت و هەلومەرجێكدا پارێزگاری و داكۆكی لەسیاسەت و ئامانجەكانی سازمانی خەبات بكا و لەسەر ئاستی كاری ئۆرگانی و تەشكیلاتی نەزەر و لێكدانەوەی گرنگ و دڵسۆزانەی هەبێ‌ و هەوڵ بۆ یەكڕیزی و یەكگرتویی ناو ڕیزەكانی سازمانی خەبات بدا و لەدەورە تایبەتییەكاندا سەركەوتنی بەدەستهێناوە و راهێندراوە یان شارەزایی و ئەزمونی پێویستی لەژێر ڕێنوێنی بەڕێوەری ئۆرگانەكان پێدراوە بۆ كاركردن.

 

بەندی حەوتەم

مەرجەكانی كادری پلە یەك

1/7 دەبێت توانای وتاردان و ئەنجامدانی كۆڕ و كۆبونوە و بەڕێوەبردنی هەبێت.

2/7 توانای هەڵسەنگاندن و لێكدانەوەی روداو و پێشهاتەكانی هەبێ‌.

3/7 دەبێت راسپاردە و بەرنامەی سازمانی خەبات بەو شێوەی كە هەیە بیگەیەنێ بەخەڵك و ئەندامان و لایەنگران، هەروەها پێویستە وەك خۆی داوا و خواستەكانی ئەندام بگوازێتەوە بۆ سەرەوە، بڕیارەكانی سەروی خۆی بگەیەنێتە خوارەوە.

4/7 دەبێت لەپەیڕەو و پڕۆگرامی سازمانی خەبات تێبگات و شارەزای بڕگە و ماددەكانی پەیڕەوی ناوخۆبێت.

5/7 دەبێت ماوەی ئەندامبونی لە4 ساڵ كەمتر نەبێت

 

بەندی هەستەم

مەرجەكانی كادری پلە دوو

1/8 باوەڕی بەرەخنە و رەخنە لەخۆگرتن ئازادی رادەربڕین هەبێت.

2/8 كار بۆ بەڕزكردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و سیاسی خۆی بدا و داكۆكی لەسیاسەت و بەرنامە سازمانی خەبات بكا.

3/8 هەوڵبدات دۆست و لایەنگر و ئەندامی ژیر بۆ سازمانی خەبات پەیدا بكات.

4/8 نهێنییەكانی سازمانی خەبات بپارێزێت و راستییەكانی لێ‌ نەشارێتەوە.

5/8 دەبێت ماوەی ئەندامبونی لە 2 ساڵ كەمتر نەبێ‌.

بەندی نۆیەم

مەرجەكانی كاردی پلە سێ‌

1/9 ئەندامێكی دڵسۆز و وەفاداربێ‌ و ئەو ئەركەی كە پێی دەسپێردرێ‌ بەباشی ئەنجامی بدات.

2/9 كەسێكی راستگۆ و دەست و داوێن پاك بێت.

3/9 دەستكەوت و ئیمكاناتی سازامانی خەبات بەباشی بپارێزێ‌.

4/9 لەڕاپەڕاندنی ئەرك و كارەكاندا ووردبین بێ‌.

 

بەندی دەیەم

بنەمای كاركردن لەئۆرگان و بەڕێوەبەریدا

لەناو ئۆرگانەكانی سازمانی خەبات دا بنەمای بەڕێوەبەری بەپێی هەڵبژاردن دەبێ‌ و كەمایەتی پەیڕەوی زۆرینە دەكات، بڕیارەكانی سازمانی خەبات لەدوای راوێژ و وردبونەوە بەزۆرینە دەبێ‌ و هیچ ئەندامێك بەتەنها لەسەر مەسەلەی چارەنوسساز و گرینگەكان بڕیار نەدات، دامەزراندنی ئۆرگان و ناوەندەكانی سازمان دەبێ‌ بەڕیار و نەزەری زۆرینەی ئەندامانی سەركردایەتی سازمان بێ‌ و نەزم و نیزام بۆ ئەندامان وەك یەك دەبێ‌ و هەموو دەبێ‌ دیسپلین و ڕێ‌ و شوێنەكانی تەشكیلاتی بپارێزێت.

 

بەندی یازدەیەم

قەوارەی بەڕێوەبەری سازمانی خەبات

1/11 كۆنگرە بەرزترین ئورگانی دەسەڵاتییە و بەشێوەی ئاسایی هەر چوار ساڵ جارێك بەبەشداری سكرتێری گشتی و ئەندامانی كومیتەی ناوەندی و ئەندامانی هەڵبژێردراو بۆ كرنگرە پێك دێ‌، ئەگەر هەلومەرج موناسیب نەبوو بۆ پێكهێنانی كۆنگرە، سەركردایەتی سازمان بەپێی پێویست و بەبیروڕاگۆڕینەوە لەگەڵ كادرە پێشكەوتووەان بڕیار لەسەر وادەی كۆنگرە دەدا، سنورێك بۆ دەسەڵاتی كۆنگرە نییە و كرنگرە دەتوانێ‌ رێبازی سازمان و هەر جۆرە ئاڵوگۆڕێكی فیكری و تكنیكی پێكبێنێ‌، هەر لەكۆنگرەدا سكرتێری گشتی و ژمارەی پێویستی ئەندامانی كومیەی ناوەندی هەڵدەبژێرێ‌.

 

مەرجەكانی بەشداری و خۆپاڵاوتن لەكۆنگرەدا

1.            هەر ئەندامێك دوای دوو ساڵ لەئەندامبونی لەڕێگەی هەڵبژاردنی كرنفڕانكانەوە مافی خۆپاڵاوتنی بۆ بەشداریكردن لەكۆنگرەدا هەیە.

2.            هەر ئەندامێك كە كەمتر لەچوار ساَ بێ پسانەوە خزمەتی لەڕیزەكانی سازماندا نەبوبێ‌ ناتوانێ‌ لەكۆنگرەدا خری بۆ ئەندامێتی كۆمیتەی ناوەندی بپاڵێوێ‌.

3.            هەر ئەندامێك كە خۆی دەپاڵێوێ‌ بۆ ئەندامییەتی كۆمیتەی ناوەندی دەبێ‌ لەڕێزی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات دابێ‌ و نیازی دانیشتن یاخود نیازی رۆیشتن بۆ وڵاتانی دەرەوەی نەبێ‌.

4.            دەبێ‌ كەسێكی پێشەنگ بێت لەرەفتار و خەسڵەتەكانی سەركردایەتی تێدابێ و ئەرك و بەرپرسیارییەتی بوبێ‌ لە سازمانی خەبات دا.

5.            دەبێ‌ كەسێكی دیموكراتخواز بێ‌ و خاوەن فكری ئازاد بێت.

2/11 بەڕێوەچونی كۆنفڕانسەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆنگرە

لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە بەرپرسی سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبردنی كۆنفڕانسەكانی سازمانی خەباتی بۆ كرنگرە لەئەستیە، كۆنفڕانسەكان پێویستە لانی كەم لەنێوان 3 – 6 مانگ پێش وادەی بەڕێوەبردنی كرنگرەوە ببەسترێ‌ن، لەهەندێك شوێن كە ناتوانرێ‌ كرنفڕانس ببەسترێ‌ یاخود لەبارودۆخی تایبەتیدا، لیژنەی ئامادەكاری كرنگرە بەڕاوێژ لەگەڵ سكرتێر و سەركردایەتی سازمانی خەبات یەك لەسەر سێی ئەندامانی كرنگرە راستەوخۆ بەمافی دەنگدانەوە بۆ كۆنگرە دیاری دەكات.

 

3/11 سكرتێری گشتی راستەوخۆ لەكۆنگرە هەڵدەبژێردرێ‌ و بەرووی درەوەدا وتەبێژی سازمانە، بەرپرسی یەكەمی پەیوەندییەكانە و هەماهەنگی و چاودێری باقی ئۆرگانەكانی سازمانی خەبات دەكات، مافی بەشداریكردن و لێپرسینەوەی لەهەموو بەشەكانی سازمانی خەبات دا هەیە، سكرتێری گشتی مافی ئەستانەوەی بەرپرسیارییەتی لەهەر ئەندامێكی كومیتەی ناوەندی هەیە بەمەرجێك كە بەڵگە و لێپرسینەوە ئامادەنەبێ‌ ئەركە سازمانییەكانی جێبەجێ بكات یان بەپێچەوانەوەی ئامانجەكانی سازمانی خەبات بجوڵێتەوە.

سكرتێری گشتی بەڕاوێژ لەگەڵ كومیتەی ناوەندی مافی پڕكردنەوەی پۆستە بەتاڵەكان و دیاركردنی ئەندامانی نوێی لەناو كادرەكاندا بۆ سەركردایەتی هەیە، هەموو ئورگانەكان و بەرپرسەكان پێش ئەنجامدانی هەر ئەركێكی سازمانی پێویستە پێشتر لەگەڵ سكرتێری گشتی راوێژی كردبێ‌، هەر ئەندامێكی سەركردایەتی داوای دەست لەكاركێشنەوەی كرد داواكارییەكە لەلایەن سكرتێری گشتییەوە بەڕەسی بكرێ‌ و بڕیاری لەسەر بدرێ‌.

 

4/11 كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات

كومیتەی ناوەندی لەكۆنگرەوە هەڵدەبژێردرێ‌ن و رێژەی ئەندامان و جێگرەكانیانی كرنگرە دیاری دەكات، كۆمیتەی ناوەندی لەناوەی نێوان دوو كۆنگرەدا بەرزترین ئورگانی جێبەجێكار و بەڕێوەبردنی كۆمسیۆنەكانی سازمانی خەباتی لەئەستۆیە.

كومیتەی ناوەندی سەركردایەتی سازمان دەكات لەرووی بەڕێوەبەری، سیاسی و لانیكەم مانگێ جارێك كربونەوە پێك دێنێ‌ و هەروەها شەش مانگ و لانی زۆری ساڵێك پلۆنیۆم بگرێ‌، بڕیاردان بەزۆرینەی دەنگ دەبێ‌ و كۆبونەوەی كۆمیتەی ناوەندی بەبەشداری دوو لەسەر سێی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی رەسمییەت پەیدا دەكا.

 

ئەرك و دەسەڵاتەكانی كرمیتەی ناوەندی

1.            داڕشتنی سیاسەت و بەرنامەی گونجاو بەمەبەستی بەدیهێنانی ئامانجەكانی سازمان.

2.            دیاریكردنی هەڵوێست و بۆچونەكانی سازمانی خەبات لەسەر هەموو روداو و پێشهاتەكان.

3.            پارێزگاری لەجێبەجێكردن و پەیڕەوی كردنی پەیڕەو پڕۆگرامی سازمانی خەبات و بڕیارەكانی كۆنفڕانس و كۆنگرە.

4.            بەرپرسی راگەیاندن و بەرنامەڕێژی بۆ پەروەردەكردن و پێگەیاندنی كادیرانە لەهەمو بوارەكانەوە.

5.            دیاریكردنی كاتی كۆنگرە لەكاتی ئاسایی یان نائاسایی خۆی دا.

6.            ئامادەكردنی ڕاپۆرتی گشتی بۆ كۆنفڕانس و كۆنگرە.

بەندی دوازدەهەم

رێكخراو و كۆمیتەكان

رەگی رێكخراو شانەیە كە لە3 كەس كەمتر نەبێ‌ و لە 5 كەس زیاتر نییە، لەكۆی 3 شانە رێكخراو و كۆمیتە پێك دێ‌ و لەكۆی چەند كۆمیتەی ناوچەیی كۆمیتەی شارستان پێكدێت و لەكۆی چەند كۆمیتەی شاریتان مەڵبەند پێك دێت.

كۆمیتەكان بڕیار و راسپێردراوەكانی سەركردایەتی سازمان دەنە ناو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و جێبەجێی دەكەن.

سەركردایەتی سازمان یارمەتی جەماوەری دڵسۆز و پشتیوانانی سازمان و ئەندامەتی مانگانەی ئەندام و لایەنگرانی لەگەڵ داهەتەكانی دیكەی سازمان بەشێوەی ئسولی خەرجی سازمان و ئۆرگانەكانی دەكا و سەرپەرستی ئەو خەرجییانە و داهاتانەی لەئەستۆیە.