- توضیحات
- By خەبات میدیا
- بەش: Kurdish
شێرکۆ مام ئاغا، وێنەگری بەتوانا و ناسراوی خەڵکی شاری بۆکان لە کوردستانی ئێران، سەرکەوتنێکی گەورەی نێودەوڵەتیی لە یەکێک لە بەناوبانگترین کێبڕکێ هونەرییەکانی جیهاندا تۆمار کرد و ناوی کوردستانی بردە ناو ڕیزبەندی سەرەوەی پێشەنگەکانی فۆتۆگرافی.
لە چوارچێوەی ڕکابەرییە نێودەوڵەتییەکانی فۆتۆگرافیی ناسراو بە IPA لە ئەمریکا، کە لە ناوەندە هونەرییەکاندا وەک "ئۆسکاری جیهانیی وێنەگری" ناو دەبرێت، ئەم وێنەگرە کوردە توانی پلەی سێیەمی جیهان لە یەکێک لە بەشە سەرەکییەکان و سێ خەڵاتی ڕێزلێنانی تری بەدەستبهێنێت.
بەرهەمە جیاوازەکانی مام ئاغا، کە زیاتر گوزارشت لە پاراستنی ڕەسەنایەتی، کلتوور و دیمەنە ژینگەییەکانی کوردستان دەکەن، سەرنجی لێژنەی دادوەرانی نێودەوڵەتییان ڕاکێشا. سەرکەوتنە نێودەوڵەتییەکانی ئەم هونەرمەندە بەم شێوەیەی خوارەوە دابەش بوون:
-
پلەی سێیەمی جیهان: بەهۆی وێنەیەکی سەرنجڕاکێش لە ڕێوڕەسمی دەفژەنیی گوندی مێژوویی پاڵەنگان، شێرکۆ مام ئاغا توانی لە بەشی "ڕووداوەکان، نەریتەکان و ڕۆشنبیرییەکان"دا ئەم پلە جیهانییە مسۆگەر بکات.
-
خەڵاتی ڕێزلێنان: بەهۆی کارێکی هونەریی ناوازە بە ناونیشانی "دووکەڵی مێژوویی لە پۆرترێتی بێدەنگیدا" پێشکەشی کرا.
-
خەڵاتی ڕێزلێنانی تر: بۆ کارێکی تری بە ناونیشانی "دۆستانی سروشت" تەرخانکرا، کە بە شێوازێکی جوان باس لە پەیوەندیی نێوان مرۆڤ و ژینگە دەکات.
کێبڕکێی نێودەوڵەتیی فۆتۆگرافیی IPA، کە بنکە سەرەکییەکەی لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکایە، ساڵانە بە دەیان هەزار فۆتۆ لە وڵاتانی جیاوازی جیهانەوە وەردەگرێت و هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکات. درەوشانەوەی هونەرمەندێکی کورد لەم ئاستە بەرزەدا، نەک هەر نیشاندەری توانای بەرزی گەنجانی کوردستانە لە بواری هونەری هاوچەرخدا، بەڵکو دەرفەتێکی گرنگە بۆ پیشاندانی سروشت، ژیانی کۆمەڵایەتی و کلتووری دەوڵەمەندی ناوچەکە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
- بینراوە: 0
- توضیحات
- By sazmanikhabat
- بەش: Kurdish
در تاریخ ±۲/±۰/۲۰±¹ راهپیمای وسيع برای حمایت از خواهران و برادرانمان در کردستان سوریه که زیر آتش حمله وحشیانه حکومت ترکیه قرارگرفتەاند, با همکاری حزب و سازمان های کردستانی هر چهار بخش کردستان برگزار شد.
شایان ذکر است اعضای سازمان خبات کردستان ایران در کمیته سوئیس با حس انسان دوستی و مسئولیت پذیری به ملت و سرزمین و خواهران و برادرانمان در کوردستان سوريه، در این تظاهرات گسترده شرکت کردە و پشتیبانی و همدردی سازمان خبات کوردستان ایران را اعلام کردند.
کاک آزاد حسین زاده مسئول کمیته سوئیس سازمان خبات، پیام کمیته سوئیس سازمان را قرائت کردند.
- بینراوە: 3
- توضیحات
- By رێکخراوی ئافرەتان
- بەش: Kurdish
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 6ی ڕێبەندانی 1404ی هەتاوی، 5 ڕێکخراوی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنکەی سەرەکی ڕێکخراوی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجام دا.
ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێستای ئێران، کە دوای خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردوو بە تەواوی شڵەژاوە.
خراپی بارودۆخی ژیانی خەڵک و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی ئەو خۆپێشاندانانە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە بە وردی تاوتوێ کران.
بەشداربووان هەروەها لەسەر ڕۆڵ و ئەرکی ڕێکخراوەکان ئاڵووگۆڕی بیروڕایان کرد لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی نوێ کە لە داهاتوودا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووبدات، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی کاری هاوبەش و هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکان کرد.
لە کۆتاییدا، بەشداربووان یەکگرتوویی، هاوڕێیەتی و کاری هاوبەشی ڕێکخراوەکانی وەک یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی بەرەنگاربوونەوەی پێشهاتەکانی داهاتوو لە ئێران و بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاری کرد.
1_ ڕێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان (نینا)
2_ ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد_ژنانی کۆمەڵە
3_ ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی
کوردستانی ئێران
4_ ڕێکخراوی کۆمەڵگای ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان_کەژار
5_ یەکیەتی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
- بینراوە: 3
- توضیحات
- By رێکخراوی لاوان
- بەش: Kurdish
رۆژی هەینی رێکەوتی 13 سەرماوەرزی 1394 لە بارەگای سەرکردایەتی رێکخراو و بەئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری و هەروەها بەشێک لە ئەندامان، یەکەمین کۆڕی گشتی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو .
سەرەتای بەرنامەکان بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان بەگشتی و سازمانی خەبات بە تایبەتی دەستی پێکرد. لە پاشاندا بەرێز کاک سارۆ حوسێنی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد لە دواتردا داوا لە بەرێز کاک ئارام سلێمانی بەرپرسی یەکەمی رێکخراوی لاوانی خەبات کرا بۆ پێشکەشکردنی راپۆرتەکەی.
بەرپرسی یەکەمی رێکخراو وێرای دەربڕینی خوشحاڵی خۆی بۆ بەستنی کۆری گشتی سەبارەت بە باروودۆخی لاوان بە گشتی و بە تایبەتی لاوان لە کوردستانی ئێران و هەروەها کاروچالاکیەکانی ماوەی رابردووی رێکخراوی لاانی خەبات بە تیروتەسلی قسەی کرد و لەناو باسەکەیدا بەشێوەیەکی گشتی باس لەو کێشەو گرفتانەی لاوان کرا لە ماوەی رابردوودا بە تایبەت لە سەر پرسەکانی تایبەت بە مادەی هۆشبەر و رێژەی تووشبوانی و هەروەها بێکاری لاوان وئیعدامە یەک لەدوای یەکەکان بەدەستی رژێمی ئاخوندی و هەروەها خۆکوژی و زۆر بابەتی دیکەی گرینگ ئاماژەی پێدرابوو و دۆخی لاوان لە هەموو رەهەندە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و کڵتوورییەکان هەڵسەنگاندنی بۆ کرابوو .
بەشی کۆتایی راپۆرتەکەدا کە تەرخان کرابوو بۆ کاروچالاکیەکانی رێکخراو و هەروەها بەشداری رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لەرێگەی سازمانی خەباتەوە لە سەنگەری شەری دژی داعش لە هەرێمی کوردستان بەرزنرخێندرا و راگەێندرا کە پێویستە هەموومان لە ئاست کەمووکورییەکان خۆمان بە برپرسیار بزانین و هەرکاتێک بەو هەستەوە کارمان کرد بێگومان سەرکەوتوودەبین لە ئەرک وکارەکانماندا.
لە پاشاندا هەریەکە لە ئەندامانی کۆری گشتی کە بەشێکیان لە رێگای ئینتەرنێتەوە بەشداریان کردبوو بە شێوەیەکی چالاکانە لە سەر هەرکام لەو بابەتانەی کە باسکران تێبینی و پێشنیاری خۆیان بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردنی راپۆرتەکە پێشکەشکرد لە کۆتاییدا بەپێی دەنگ راپۆرتی دەستەی بەرێوەبەریی بۆ کۆری گشتی پەسەند کرا .
لە برگەیەکی دیکەی کۆری گشتیدا کاک شەمال میللی وەک ئەندامی نوێی دەستەی بەرێوەبەری لەلایەن کۆری گشتی هەڵبژێردرا.
لە دوایین بڕگەش پێداگری لەسەر ئەوە کرایەوە کە سەرەڕای ئەو کارانەی کە لەرابردوودا کراون پێویستە رێکخراوی لاوان زیاتر لە رابردوو کار و چالاکی ئەنجامبدات لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری لاوان و هەروەها قازانجە گشتیەکانی نەتەوەکەمان و پاشان لە کەشێکی ئارام کۆری گشتی کۆتایی پێهات .
کۆری گشتی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران هەر 6 مانگ جارێک بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی بەرێوەبەری و ئەندامانی رێکخراوی لاوانی خەبات بەرێوەدەچێت و تێیدا راپۆرتێکی تایبەت بەلاوان لە ماوەی 6مانگی رابردوو دەخرێتە بەرباس و بەپێی هەلومەرج کۆری گشتی دەتوانێت ئالوگۆر لە دەستەی بەرێوەبەری و شێوە و بەرنامە و دەستووری کاری دا بکات .

- بینراوە: 3
